٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش نامەیەکی ئاراستەی ئەبوبەکر بەغدادی کرد..ئەگەر نەکشێینەوە پێشمەرگە سەنگەرمان پێچۆڵ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) رایگەیاند کە، تیرۆریستانی داعش لە نامەیەکدا بۆ ئەمیری رێکخراوی تیرۆرستان (ئەبوبەکر بەغدادی) داوایان کردووە، لە دەشتی نەینەوابکشێنەوە، چونکە ئەگەر نەشکشێنەوە ئەوا پێشمەرگە بەزۆر پێیان چۆڵ دەکات.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی)  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، تیرۆرستانی داعش لە مووسڵ ورەیان رووخاوە، بۆیە لە نامەیەکدا بۆ ئەمیری رێکخراوی تیرۆرستی داعش (ئەبوبەکر بەغدادی)داوایان کردووە لە دەشتی نەینەوا  بکشێنەوە، چونکە ئەگەر نەشکشێنەوە ئەوا پێشمەرگە بەزۆر پێیان چۆڵ دەکات.
(مەموزینی) رونیشی کردەوە، ھەر لەو نامەیەدا تیرۆرستانی داعش ددانیان بە شکستی خۆیان لە بەرانبەر ھێزی پێشمەرگە ناوە.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار