نێچیرڤان بارزانى گه‌یشته ڕیاز

هەولێر-KDP.info-بە نوێنەرایەتی (سەرۆک بارزانی) سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی خوالێخۆشبوو (شا عه‌بدوڵڵا)، شاى شانشینى عه‌ره‌بستانى سعوودیه، گەیشتە ڕیاز.
بۆ به‌شداریكردن له پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شا عه‌بدوڵڵا، شاى شانشینى عه‌ره‌بستانى سعوودیه، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به نوێنه‌رایه‌تیى جه‌نابى (سه‌رۆك بارزانى)، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیى شاندێك گه‌یشته ڕیازى پایته‌ختى سعوودیه و له لایه‌ن (میر تركى بن عه‌بدوڵڵا بن عه‌بدولعه‌زیز)، میرى ڕیازه‌وه، پێشوازى لێ كرا.




