٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی حکوومەت نرخی نوێی بەنزین دیاری دەکات.. ڕەنگە بکرێتە لیترێک 600 دینار

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.INFO_ ئەندامێکی لیژنەی سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت،بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی باڵای نەوت‌وگاز لە ھەرێمی کوردستان کۆ بێتەوە و، نرخی نوێی بەنزین دیاری بکەن.

ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرەلەمانی کوردستان (بەیار دۆسکی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بەپێی زانیارییەکانی ئێمە بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجوومەنی باڵای نەوت‌وگاز کۆ بێتەوە، بەڵام بەھۆی سەرقاڵیی سەرۆکی حکوومەت کۆ بوونەوەکە بۆ سبەی دواخرا و، لە کۆبوونەوەی سبەی نرخی نوێی بەنزین دیاری دەکرێت."
(بەیار دۆسکی) گوتیشی، چاوەڕوان دەکرێت نرخی یەک لیتر بەنزین بکرێتە  600دینار، ھەرچەندە ئێمە پێمان باشە نرخەکە ھاوشێوەی بەغدا 450 دینار بێت، بەڵام پێویستە بواری ئابووری ھەرێمیش لە بەرچاو بگیرێت.
(دۆسکی) گوتیشی، بڕیارە کۆبوونەوەکە سبەی سەعات 11ـی پێش نیوەڕۆ بکرێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار