مامۆستایانی هەرێمی خەیبەری پاكستان بە چەكەوە دەچن بۆ قوتابخانە

ئەم بڕیارە پاش ئەوە هات كە مانگی ڕابردوو چەكدارانی بزوتنەوەی تیرۆریستی "تاڵیبان" هێرشیان كردە سەر قوتابخانەیەكی "خەیبەر" و لە ئەنجامدا زیاتر لە سەد قوتابی كوژران.
بەرپرسانی هەرێمی "خەیبەر" ئاشكرایان كرد كە ئەو بڕیارە نوێیە یارمەتی مامۆستایان دەدات بۆ ئەوەی لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراودا خۆیان ڕووبەڕووی هەڕەشەكان ببنەوە و چاوەڕێی ئەوە نەكەن كە هێزی ئاسایشی وڵات بگاتە قوتابخانەكان.
بەرپرسانی هەرێمەكەش ئاشكرایان كرد كە تاكو ئێستا مۆڵەتی فەرمی دراوەتە مامۆستایانی زیاتر لە 40 قوتابخانەی "خەیبەر" بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆیان چەك ببەنە قوتابخانە و، مۆڵەتپێدان بە مامۆستایانی قوتابخانەكانی دیكەیش بەردەوامە.
هەندێك لە توێژەرەوانیش پێیان وایە ئەم بڕیارەی حکوومەتە خۆجێییەکەی "خەیبەر" هەڵەیە، چونكە دەبێتە هۆی ئەوەی كە مامۆستاكان بە شێوەیەكی توند مامەڵە بكەن.




