پەرلەمان، بۆ یەکخستنهوهی یەکەی 70 و80، میوانداریی وەزیری پێشمەرگە دەکات

ھەولێر _KDP.INFO_ بڕیارە سبەی پەرلەمانی کوردستان میوانداریی وەزیری پێشمەرگە و، فەرماندەکانی یەکەی 70و80 بکات هەتا باسی ڕەوتی یەکخستنهوهی ھێزی پێشمەرگە بکەن.
(ئاری ھەرسین)، سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە سبەی لیژنەکەیان میوانداریی وەزیری پێشمەرگە و، فەرماندەکانی یەکەی 70و80 بکات هەتا باسی یەکخستنهوهی ئەو دوو یەکەیە بکەن."
(ئاری ھەرسین) گوتیشی: "سەرۆکی ھەرێمی کوردستان فەرمانی کردووە کە یەکەی 70 و80 یەک بگرنەوە و، ئێمەیش بۆ ئەوەی بزانین کارەکە چەندی جێبەجێ بووە و، چەندی ماوە، لێیان بپرسینەوە، تا بزانین ئێمەیش وەکو پەرلەمان چیمان پێ دەکرێ بۆیان. خۆی ئێمە زانیاریمان لەبارەی یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە نییە، بۆیە میوانداری وەزیر و ئەو کۆمەڵە فەرماندەیە دەکەین."
بڵند ئیبراھیم




