حکوومەت پڕۆژەیاسای ھەڵهبجەی ناردهوه پەرلەمان؛ لە پارێزگای ھەڵهبجە کۆبوونەوەی نائاساییی بۆ دهكرێت

ھەولێر _KDP.INFO_ بڕیارە ئەم حەفتەیە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لە ھەڵهبجەی شەھید ساز بدات، تا باسی دوو پڕۆژەیاساکەی سندووقی داھاتی نەوت و، ئیدارەی پارێزگای ھەڵهبجە بکەن.
(نازم ھەرکی)، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە ئەم حەفتەیە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ساز بدات، بۆ تاوتوێکردنی دووپڕۆژە یاسای گرنگ؛ پڕۆژەیاسای سندوقی نەوتوگاز و، پڕۆژەیاسای ئیدارەی پارێزگای ھەڵهبجە، کە حکوومەت بۆ پەرلەمانی ڕەوانە کردووە."
(نازم ھەرکی) گوتیشی، لەبەر گرنگیی پارێزگای ھەڵهبجە، بڕیارە کۆبوونەوە نائاساییەکە لە ھەڵهبجەدا ساز بدرێت. جگە لەو کۆبوونەوەیە، وەزیری سامانە سروشتییەکان و، وەزیری دارایی و، وەزیری پێشمەرگەیش بۆ باسی دۆخی دارایی و، یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە دەبنە میوانی لیژنە پەیوەندیدارەکان."
بڵند ئیبراھیم




