دە کۆگا کلۆر، لە شاری مووسڵ تەقیونەتەوە؛ ڕەنگە خەلکەکە ژەھراوی بکات

مووسڵ _kdp.info_ بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ دەڵێت، لە شاری مووسڵ دە کۆگای کلۆر تەقیونەتەوە و، ڕەنگە خەڵکی ئەو شارە ژەھراوی ببن.
(عیسمەت رەجەب)، بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە ناوچەی 'حەڤدەیتەمووز' لە ڕۆژئاوای مووسڵ، دە کۆگای مادەی کلۆر تەقیونەتەوە، وتارخوێنانی مزگەوتەکان لە بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە داوا لە خەڵکی مووسڵ دەکەن دەرگەکانیان دابخەن و، نەیەنە دەرەوە، نەکا ژەھراوی ببن، چونکە کلۆر ژەھراوی وکوژەکە." هۆکاری تەقینەوەکە دیار نییە.
(عیسمەت رەجەب) گوتیشی: "تیرۆرستانی داعش ئێستا لە مزگەوتەکاندا کۆ بوونەتەوە، بۆئەوەی پلانەکانیان بگۆڕن دژی ھێزی پێشمەرگە؛ تیرۆرستانی داعش تووشی دڵەڕاوکێ بوونەوە و، نازانن چی بکەن."
بڵند ئیبراھیم




