٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەینی وه‌زیری دارایی، میوانی پەرلەمانە

سەرچاوە: KDP.info

وا بڕیارە سبەینی ڕێباز محەمەد، وەزیری داراییی حكوومەتی هەرێمی كوردستان میوانی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووریی پەرلەمانی كوردستان بێت.

ئەندامێكی لیژنه‌ی‌ دارایی‌‌ و كاروباری‌ ئابووری‌، له ‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان،بە ماڵپەڕی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، وا بڕیارە سبەینێ سەعات (11)ی‌ پێشنیوه‌ڕۆ‌، میوانداریی (ڕێباز محه‌مه‌د) وه‌زیری‌ داراییی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكه‌ن؛ گوتیشی‌: "كۆبوونەوەكە دوو بابەت لەخۆ دەگرێت؛ یەكەمیان، گفتوگۆ لە سەر ‌پرۆژه‌یاسای‌ بوودجه‌ی‌ گشتی‌ ساڵی‌ (2015)ـی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌ دەکەین، كە وردەكارییەكانی دەخرێتە بەردەم گفتوگۆ و تێبینی لیژنەكەیشی پێشكەش دەكرێت؛
بابەتی دوووەمیش، باسی چۆنیەتیی چاره‌سه‌ركردنی‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ ئێستای‌ هه‌رێم دەكەین.
 

هەواڵی پەیوەندیدار