٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەخموور هێزەكانی پێشمەرگە هێرشێكی تیرۆرستانی داعشیان تێك شكاند

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور ـــ kdp.info ـــ بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مەخموور ڕایدەگەینێت، هێزەكانی پێشمەرگە هێرشێكی تیرۆرستانی داعشیان تێك شكاندووە و، زەرەر و زیانێكی باشیان لە تیرۆرستانی داعش داوە.
(عەبدولڵا تایەر)، بەرپرسی ناوچەی مەخمووری پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "درەنگانی دوێشەو تیرۆرستانی داعش لە گوندەكانی تەلشەعیر و تەلڕیم هێرشیان هێنا بۆ سەر بەرزاییەكانی ئەوێ، كە سەنگەری هێزی پێشمەرگەی لێیە، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە، بە ماوەی دوو سەعاتێک بە تەواوەتی هێرشەكەیانیان شکاند."
ئەو بەرپرسەی ناوچەی مەخمووری پارتیی گوتیشی: "لەبەر ئەوەی كاتەكە شەو بوو، تاكو ئێستا ژمارەی كوژراو و بریندارانی تیرۆرستانی داعش دیار نییە، بەڵام چەندین لاشەیان بەجێ ماوە و، لە هەڵاتنیشدا فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆردوومانێكی باشیان كردوونە و، داعشان زەرەر و زیانێكی زۆریان کردووە."
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار