هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێرشێكی تیرۆرستانی داعشیان لە باشیک تێك شكاند

باشیک ــKDP.INFOــ به‌رپرسی قۆڵی باشیك رایده‌گه‌ینێت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، هێرشێكی تیرۆرستانی داعشیان تێك شكاندووە؛ وا فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بۆردوومانی مۆڵگه‌كانی داعش ده‌كه‌ن .
(حه‌مید ئه‌فه‌ندی)، به‌رپرسی قۆڵی باشیكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دره‌نگانی دوێنشه‌و، تیرۆرستانی داعش له قۆڵی باشیك هاتنه پێشه‌وه و، هێرشێكیان كرد بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، به‌ڵام له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وەڵامێكی توندیان دانه‌وه و، توانییان ئه‌و هێرشه‌یان وه‌كو گشت هێرشه‌كانی تریان تێك بشكێن."
(حه‌مید ئه‌فه‌ندی) ده‌باره‌ی زیانه‌كان گوتی: "تیرۆرستانی داعش كوژراو و برینداریان هه‌یه به‌ڵام ئامارێكی ته‌واو له به‌ر ده‌ستدا نییە."
به‌رپرسی قۆڵی باشیك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان، پاش تێكشكاندنی تیرۆرستانی داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگەوە، ده‌ستیان به بۆردوومانكردنی مۆڵگه‌كانی تیرۆرستانی داعش كردووه له ناو باشیك و، توانیویانه زیانێكی گه‌وره به داعش بگه‌یێنن؛ ئێستاش وا هەر به‌رده‌وامن."
نه‌شوان به‌رزنجی




