دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 كۆتایی پێ دێت

هەولێر-KDP.info- بەشی زۆری وەزارەت و دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێم، مووچەی مانگی 11ـیان وەرگرتووە، وەزارەتی داراییش ئاشكرای دەكات، تاوەكو ڕۆژی سێشەممە، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دەهێنن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە وەزیری دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دراون، تاوەكو رۆژی سێشەممە 27ی كانوونی دووەم، مووچەی مانگی 11 كۆتایی پێ دەهێندرێت.
مووچەی وەزارەتەكانی ناوخۆ، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ مووچەی خانەنشینان تاوەكو سێشەممە دابەش دەكرێن.
وەزیری دارایی جەختی كردەوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەموو هەوڵی خۆی خستووەتە گەڕ، تاوەكو بۆ ڕۆژی سێشەممە، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بهێنێت.




