٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پێنج سەرکردەی دیکەی تیرۆریستانی داعش کوژران..راکردنی گەورە لە مووسڵ دەستی پێ کردووە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان ئۆتۆمبیلێکی سەرکردەکاتنی رێکخراوی تیرۆرستی داعشیان کردە ئامانج و؛ لەئاکامدا پێنج سەرکردەی داعش کوژران کە ھەموویان بیانی بوون..جەختیشی کرد کە راکردنی گەورە لە نێو ریزەکانی داعشدا لە مووسڵ دەستی پێ کردووە.

نوێنەری کۆتای شەبەک لە پەرلەمانی عێراق (مەلا سالم شەبەک) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:" ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی گۆگجەلیل لە نزیک وێستگەی سووتەمەنی بەدر فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی داعشیان جۆری لەندگرۆز بۆردوومان کرد کە بەرەو بازیوە دەچوو، لەئاکامدا ئۆتۆمبێلەکە سووتا و ھەر پێنج تیرۆرست کوژران.
(مەلا سالم) گوتیشی، ئەو پێنج تیرۆرستە سەرکردەی داعش بوون وخەڵکی بیانیش بوونە نەک عێراقی.
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند: دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی ھێزی پێشمەرگە لە دوو رۆژی رابردوودا، بارودۆخی ناو مووسڵ زۆر خراپ بووە و داعش لە نێو خۆیاندا کێشەیان بۆ دروست بووە و، راکردنی گەورە لەنێو  چەکدارانیان دەستی پێکردووە و ئەوانیش بڕیاریان داوە ئەوەی رابکات گوللەبارانی بکەن.
بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار