٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەولێر.. هەلی خوێندن بۆ 34 هەزار قوتابیی پەنابەر و ئاوارە رەخسێندراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە سنووری پارێزگای هەولێر 9 هەزار و 270 قوتابیی پەنابەری رۆژئاوای كوردستان درێژە بە خوێندنیان دەدەن، جگە لەوەش 18 هەزار و 34 قوتابیی ناوچەكانی دیكەی عێراق بە زمانی عەرەبی لە 32 قوتابخانەی پارێزگاكە دەخوێنن، ئەوە وێڕای ئەوەی نزیكەی 7 هەزار قوتابیی ناوچەكانی شنگال و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەوێ دەخوێنن. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر وای گوت.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا سەبارەت بە كار و چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر (بەكر كەریم) كار و چالاكییەكانی ساڵی 2014-ی فەرمانگەكەیانی خستە ڕوو. سەرەتا بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر گوتی، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكەیان لە 11 پەروەردەی قەزا پێك دێت كە پەروەردەكانی ناوەندی هەولێر، دەوروبەر، خەبات، دەشتی هەولێر، سۆران، رواندز، مێرگەسوور، چۆمان، شەقڵاوە، مـەخموور و كۆیە دەگرێتەوە كە دوو هەزار و 192 قوتابخانەی هەیە كە 144ـیان كرێن، قوتابخانەكانیش بەم شێوەیەن:
145 باخچەی ساوایان
20 فێركردنی خـێـرا
هەزار و 646 قوتابخانەی بنەڕەتــی
274 قوتابخانەی ئامــادەیــی
96 قوتابخانەی دوانـاوەنـدی
11 قوتابخانەی پــیـشــەیـی
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر (بەكر كەریم) لەو بارەیەوە گوتی، لەم دوو هەزار و 192 قوتابخانەیە هیچ قوتابخانەیەكی سێدەوامی نییە، هەزار و 497 قوتابخانەیان یەكدەوامین، 695 قوتابخانەی دوودەوامی، كۆی گشتیی ژمارەی قوتابیانیش 533 هەزار و 74 قوتابییە، 277 هەزار و 265-یان كوڕن، 255 هەزار و 807یان كچن، ژمارەی مامۆستایانیش 37 هەزار و 528 مامۆستا و 14 هەزار و 73 فەرمانبەرە.
لە قوتابییەكانیشدا 277265 ڕەگەزی كوڕن، 255807 لە ڕەگەزی كچن، لەوانەیش 22317 منداڵ لە باخچەی ساوایانن، 11047 لە ڕەگەزی كوڕن، 11270 لە ڕەگەزی كچن، ژمارەی مامۆستایان 37528 مامۆستایە كە 15146 مامۆستای ئافرەتن 22382 مامۆستای پیاون. ژمارەی فەرمانبەران (14073) كۆی گشتیی ژمارەی هۆبەكان 22711. هەروەها لە پارێزگای هەولێر 104 قوتابخانە و باخچەی ناحكومی هەیە.
لەبارەی باخچە و فوتابخانە ناحكومییەكانیشەوە روونی كردەوە، ژمارەیان 104 قوتابخانە و باخچەیە و بەم شێوەیەیە:
49 باخـــچـەی ســاوایـان
37 قوتابخــانەی بنەڕەتی
17  قوتابخانەی ئامادەیی
1  قوتابخانەی دواناوەنـدی
ژمارەی منداڵانی باخچەكان 3817 منداڵَ
ژمارەی قوتابیانی بنەڕەتی  12406  قوتابی
ژمارەی قوتابیانی ئامادەیی 3824 قوتابی
ژمارەی قوتابیانی دواناوەندی 109 قوتابی
كۆی گشتی برتییە 20156 قوتابی و منداڵ
ژمارەی مامۆستایان 1956 مامۆستان
ژمارەی فەرمانبەران 38 فەرمانبەرن.
كۆی گشتیی چالاكییەكانی بەڕێوەبەری گشتی بە یاوەریی بەڕێوەبەرایەتیی سەرپەرشتیاری، بریتییە لە (921) چالاكیی هەمەجۆر كە بەم شێوەیەیە:
1- 321 كۆبوونەوەكانی بەڕێوەبەری گشتی.
2- 255 سەردانی بەڕێوەبەری گشتی بۆ قوتابخانەكان.
3- 261 سەردانی بەڕێوەبەری گشتی بۆ هۆڵەكانی تاقیكردنەوە .
4-  84 چالاكیی جۆراوجۆری پەروەردەیی.
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر (بەكر كەریم) لە درێژەی قسەكانیدا بۆ شیكردنەوەی كارەكانیان لە ساڵی 2014-دا گوتی، "بە هۆی ئەو قەیرانە داراییەی لە ساڵی رابردوودا بەسەر هەرێمی كوردستاندا سەپێنرابوو، نزیكەی 100 پڕۆژەمان وەستاون و سێ لەو پڕۆژانەیش ستراتیژین".
لەبارەی چالاكییەكانی درورستكردن و نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكانەوە، (بەكر كەریم) ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە وێڕای قەیرانی داریی بەشی بیناسازیی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان چەندین پڕۆژەیان سەرپەرشتی كردووە لەوانە:
1-نۆژەنكردنەوەی 2 قوتابخانە لە پارەی سامانە سرووشتییەكان بە گوژمەی 31,224  دۆلار.
2-نۆژەنكردنەوەی 43 قوتابخانە و 9 باخچەی ساوایان بەشێوەی راستەوخۆ بە بڕی 771,903 دۆلار لە پەروەردەی قەزاكان.
3-نۆژەنكردنەوەی 78 قوتابخانە و  2 باخچەی ساوایان لەسەر بودجەی پەروەردەی قەزاكان بە بڕی4,378,483  دیناری عێراقی.
4-دروستكردنی 3 قوتابخانەی 18 پۆلی و 1 قوتابخانەی  9 پۆلی و 2  قوتابخانەی 6 پۆلی و  1 قوتابخانەی 3 پۆلی لە لایەن پارێزگای هەولێرەوە بە بڕی 4,355,057 دیناری عێراقی.
5-دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی 8 قوتابخانە لە لایەن رێكخراوەكان و خێرخوازانەوە.
لەبارەی ئەزموونەكانیشەوە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر ڕایگەیاند، لە ساڵی 2014-دا ژمارەی ئەو قوتابیانەی بەشداریی ئەزموونی بەراییان لە قۆناخەكانی ئامادەیی بە بەشەكانی زانستی، وێژەیی، پیشەیی كردووە پێنج  هەزار و 839 قوتابی بوون.
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر لە درێژەی قسەكانیدا هێمای بۆ ئەوەكرد كە، مۆڵەتی مامۆستایان یەكێكە لەو گرفتانەی كە ساڵانە رووبەڕووی دەبنەوە و كێشەیان بۆ دروست دەكات، لەو بارەیەیشەوە گوتی، لە ساڵی 2014 ئەو مامۆستایانەی مۆڵەتیان وەرگرتووە لە لای ئەوان سێ هەزار و 721  مامۆستا و هەزار و 632 فەرمانبەر بوون، لە نێو مامۆستایانیشدا مۆڵەتی دایكایەتی پشكی شێری بەركەوتووە بە دوو هەزار و 796 مۆڵەت.
ژ جۆری موڵەت مامۆستایان                        فەرمانبەران
1 مۆڵەتی دایكایەتی     2796                             488
2 مۆڵەتی خوێندن  95                                     36
3 مۆڵەتی ئاسایی  78                                      695
4 مۆڵەتی دریژخایەن 312                                      141 
5 مولەتی نەخۆشی          35                               204
6 مۆڵەتی هاوسەفەری 55                               1
7 مۆڵەتی بێ مووچە        350                               67
كۆی گشتی           3721                               1632

بابەت مامۆستایان فەرمانبەران
گواستنەوەی ماموستایان لە سنوری پەروەردەكان 501   0
دامەزراندی هەمیشەیی         20                                 31                                       
دامەزراندن بە گریبەست   3                                        2
سزادان                                                                   5
لادان لەسەر كار  64                                                  33
رێز و سوپاس 699                                           945

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە، لە ساڵی پار 501 مامۆستا لە سنووری پەروەردەكان گواستنەوەیان بۆ كراوە و 699 مامۆستا رێز و سوپاسیان پێ بەخشراوە لەگەڵ 945 فەرمانبەر.
لەبارەی ئەو قوتابیانەیش كە پەنابەر و ئاوارەن و لە هەرێمی كوردستان دەخوێنن، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر ئاماژەی دا، "سێ هەزار و 561 قوتابی لە پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان لە قوتابخانەكانی هەولێر دەخوێنن، جگە لەوەیش پێنج هەزار و 709 قوتابی دیكە لە چوار كەمپی پارێزگای هەولێر دەخوێنن، 164 مامۆستایشیان بۆ دابین كراوە، لەگەڵ ئەوانەیشدا دوو باخچەی ساوایان و دوو ئامادەییان بۆ كراونەتەوە".
سەبارەت بە ئاوارەكانی ناوخۆی عێراق ئەوانەی روویان لە هەرێمی كوردستان و بە دیاریكراویش لە پارێزگای هەولێر كردووە، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر گوتی، "ژمارەی ئەو قوتابخانانەی بە زمانی عەرەبی دەخوێنن 32 قوتابخانەن كە 18 هەزار و 34 قوتابی تێیاندا دەخوێنن، ژمارەی مامۆستایانیشیان 837 مامۆستان، هەروەها ژمارەی ئەو قوتابیانەیشی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم هاتوونەتە هەولێر و لە قوتابخانەكاندا دەوام دەكەن شەش هەزار و 601 قوتابین كە هیی ناوچەكانی شنگال و شوێنەكانی دیكەن".
ئەمەی خوارەوەیش وردەكاریی ئەو قوتابییە ئاوارە و پەنابەرانەیە كە لە پارێزگای هەولێر هەلی خوێندنیان بۆ ڕەخساوە:
ا‌- ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان :-
1- ئەو قوتابییانەی لە ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان لە قوتابخانەكانی ئێمەدا دەخوێنن  (3561)  قوتابین
2-  ئەو ئاوارانەی لە كەمپەكاندا دەخوێنن  ( 5709) قوتابی لە ( 4)  كەمپ و ژمارەی مامۆستایانیش
( 164) مامۆستان ( 2) باخچەی ساوایانیش لەگەڵ ( 2)  ئامادەیی لە باسرمە هەن.
ب‌- ئاوەرەكانی ناوخۆی عێراق:-
هەرچی ئاوارەكانی ناوچەكانی دیكەی عێراقە بەم شێوەیەیە:-
ژمارەی قوتابخانە عەرەبییەكان  (32)  قوتابخانە سەر بە هەرێمی كوردستانن بەم شێوەیەی خوارەوە:-
(23)  قوتابخانەی بنەڕەتی، (9)  قوتابخانەی ئامادەیی.
ژمارەی قوتابیان لە قوتابخانە عەرەبییەكانی بنەڕەتی (14124)ـیە و ژمارەی قوتابیان لە ئامادەییەكانی عەرەبی (3910) قوتابییە، كە كۆی گشتیی هەردوو قۆناخ  (18034)  قوتابییە.
هەروەها ژمارەی مامۆستایانی بنەڕەتی (664) ـە، ژمارەی مامۆستایانی ئامادەیی  (173) و كۆی گشتییش دەكاتە (837) مامۆستا.
1- ئەو ئاوارنەی لە قوتابخانەكانی ئێمە دەوام دەكەن ( 7626)  قوتابین.
2- ئەو ئاوارانەی لە قوتابخانەكانی خۆیان دەوام دەكەن كە لە  ( 30) قوتابخانەی بنەڕەتین ( 15) هەزار و ( 301) قوتابی ( 1) هەزار و ( 385)  مامۆستان ( 24) ئامادەیی كوڕان ( 7)  هەزار و
( 557) قوتابی ( 434) مامۆستا، ( 25) ئامادەیی كچان ( 7)  هەزار و ( 33)  قوتابی ( 441) مامۆستا.
ج- ژمارەی ئەو قوتابییانەی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم هاتوونەتە هەولێر و لە قوتابخانەكاندا دەوام دەكەن ( 6) هەزار و ( 601)  قوتابین كە هیی ناوچەكانی شنگال و شوێنەكانی دیكەن.
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەدەی هەولێر ئەو كەلوپەلانەیشی خستە روو كە لە ساڵی رابردوودا بەسەر قوتابخانەكاندا دابەش كراون كە بەم شێوەیە روونكراوەنەتەوە:
1-وایت بۆرد ( 819)، مۆكێتی توركی ( 7981) مەتر، تاخم قەنەفە ( 634) ، دۆڵابی ئاسن ( 735) دۆڵابی دوو دەرگا ( 589)، دۆڵابی دە دەرگا ئاسن ( 610)، كۆمپیوتەری دێڵ ( 404)، پرێنتەر كانون ( 631) ، كورسیی دەوار ( 2551)، لەگەڵ چەندین كەلوپەلی تر وەكو داتاشۆ ( 700 ) دانە كۆمپیوتەری (HP 360) دانە و شتی دیكەش  دابەشی سەر پەروەردەكان كراوە.
2-دابەشكردنی بڕی ( 5,066,123)  پەرتووكی جۆراوجۆری پۆلەكانی یەكەم تا دوانزەیەمی ئامادەیی بەسەر سەرجەم قوتابخانەكانی سەر بە پەروەردەكانی قەزاكان كە ڕاستەوخۆ لە كۆگای وەزارەتی پەروەردە بۆ كۆگای پەروەردەی قەزاكان رەوانە كراوە.

(بەكر كەریم) باسی قوتابخانە توركمانەییەكانی سنووری پارێزگای هەولێریشی كرد و گوتی، 13 قوتابخانە و دوو باخچەی ساوایان هەن كە هەزار و 663 قوتابییان تێدایە لەگەڵ 223 مامۆستا.
لە بارەی قوتابخانە سریانییەكانیشەوە گوتی، "14 قوتابخانەی بنەڕەتین كە پێنج هەزار و 587 قوتابی و 447 مامۆستایان هەن".
هەرچی چالاكییەكانی كارگەی دارتاشیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێرە، ئەوا ئەم چالاكییانەی لە ساڵی 2014 هەبووە:
1- وەرگرتنەوەی (17,902) رەحلەی جۆراوجۆری شكاو لە قوتابخانە و پەرورەردەكان و وەرگرتنەوەی (1,471) سەبورەی شكاو.
2- چاككردنەوە و دابەشكردنی (3,679) رەحلەی جۆراوجۆر.
3- دروستكردن و چاككردنەوەی چەند كەلوپەلێكی دیكە وەكو:-
ا‌- دروستكردنی (10) قاعیدەی موبەریدە بۆ باخچەكانی ساوایانی رۆژ و دروستكردنی و دروستكردنی(20) سندوقی گوڵ.
ب‌- بەرگكرتنی (55) كەرەویتە.
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر لە درێژەی قسەكانیدا باسی لەوە كرد كە، ساڵی رابردوو بڕی 35,151  نووسراو دەركراوە لە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان  و 8602 نووسراویش وەرگرتە هەبووە، گوتیشی كە بڕی چوار ملیۆن و 112 هەزار و 450 لیتر نەوت بەسەر قوتابخانە و پەروەردەكانی قەزاكاندا دابەش كراوە.
لە درێژەی قسەكانیدا ئاماژەی بۆ مەشق و راهێنانپێكردنی بە دوو هەزار مامۆستا كرد.
تاقیگەكان :
1- دابەشكردنی (500) ماددەی كیمیا.
2- دابەشكردنی (456) كەلوپەل و ئامێری كیمیا.
3- دابەشكردنی ( 636) ئامێر و كەلوپەلی فیزیا.
4- دابەشكردنی ( 62) ئامێر و كەلوپەلی زیندەوەرزانی.
كۆی ئەو كەلوپەلانە بەسەر ( 24) قوتابخانەی جیا دابەش كراون.
نەمامگە :
1- دابەشكردنی (1700) مەركانە لە گوڵی جۆراوجۆری سێبەر بەسەر (164) قوتابخانە.
2- دابەشكردنی (8000) گوڵی جیا جیای باخچە.
3- دابەشكردنی (1000) داری دارستان بەسەر قوتابخانەكاندا.
بەڕێوەبەرایەتیی فێكردنی پیشەیی :-
كۆی گشتیی قوتابخانە پیشەییەكان بریتییە لە ( 11) قــوتابخانە و( 421) مامۆستا و ( 2180) قوتابی.
سەبارەت بە كرێی وانەبێژانیشەوە (بەكر كەریم) بۆ راگەیاندنەكان گوتی، "ساڵی 2014 بۆ پڕكردنەوەی كێشەی نەبوونی مامۆستا بڕی شەش ملیار و 733 ملیۆن و 985 هەزار دینارمان بە كرێی وانەبێژان داوە".
 

هەواڵی پەیوەندیدار