٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ماوەیەکی نزیکدا مژدەی ئازادکردنی تەواوی شنگال رادەگەیەنرێت

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-فەرماندەی میحوەری شنگال دەڵێت، داعش لە شنگال ورەی روخاوە و تیرۆرستان ریزەکانی ئەو رێکخراوە جێدەھێڵن و رەادەکەن.. جەختیشی کردەوە، پلانێکی زۆر باش دانراوە و لە ماوەیەکی نزیکدا مژدەی ئازادکردنی تەواوی شنگال رادەگەیەنین.

فەرماندەی میحوەری شنگال عەمید (بەھرام عەریف یاسین) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:" دوای کۆنتڕۆڵکردنی رێگای  لە شنگال و تەلەعفەر بۆ مووسڵ دەچێت لە لایەن ھێزی پێشمەرگەوە، ورەی تیرۆرستانی داعش لە شنگال روخاوە و ھێرشیان نەماوە و تەنھا بەرگری لە خۆیان دەکەن.
عەمید (بەھرام عەریف یاسین) گوتیشی، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش ریزەکانی ئەو رێکخراوە تیرۆرستییە جێدێڵن و رادەکەن و تەنھا جار جار تەقە ھەیە، ئەگەرنا ھیچ ھێرشێک نییە.
فەرماندەی میحوەری شنگال راشیگەیاند، ماوەی دوو رۆژە ناوچەکە ئارامە وھیچ شەڕێک رووی نەداوە.
عەمید (بەھرام عەریف یاسین) رونیشی کردەوە، پلانێکی زۆر باش بۆ رزگارکردنی شنگال دانراوە و لە ماوەیەکی نزیکدا جێ بەجێ دەکرێت و ناوچەکە لە داعش پاکدەکرێتەوە و مژدەی سەرکەوتن رادەگەینین.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار