٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاشتی ھەورامی داوا دەکات بەنزین بۆ ئەم نرخە دابەزێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشنیارێک دەکات بۆئەوەی نرخی بەنزین لە900دینار دابەزێت بۆ کەمتر لە600دینار، بەڵام دوا بڕیار ئەنجوومەنی باڵای نەوت وغاز دەیدات.

جێگری سەرۆکێ لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان (دڵشاد شەعبان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:" وەزیری سامانە سروشتییەکان (ئاشتی ھەورامی) پێشنیارێکی بۆ حکوومەت کردووە لەبارەی دابەزاندنی نرخی بەنزین کە لە900دینار بۆ560 دینار یان بۆ600دینار کەم بکرێتەوە، بەڵام ئەنجوومەنی باڵای نەوت وغاز لە ھەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و ئەوان بڕیاری کۆتایی دەدەن.
(دڵشاد شەعبان) گوتیشی، بڕیاربوو ئەنجوومەنی باڵای نەوت ھەفتەی رابردوو کۆبێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا و رەنگە ئەم ھەفتەیە کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات و بڕیار لەبارەی دابەزاندنی نرخی بەنزین بدات.
سەبارەت بە دەنگۆی ئەوەی حکوومەت لە پارێزگای دھۆک  نرخی بەنزینی بۆ850 دینار دابەزاندووە (شەعبان)گوتی، ئەو ھەواڵە راست نییە و حکوومەت ھیچ بڕیارێکی لەو شێوەیەی نەداوە، بەڵام ئەمە رەنگە بازرگانەکان بن، چونکە دەزانن نرخی بەنزین دادەبەزێت بۆ ئەوەی بەنزینی خۆیان بفرۆشن بۆیە رەنگە نرخەکەیان دابەزاندبێت.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار