لەسەر راسپاردەی سەرۆك بارزانی گەورەترین كاروانی هاوكاریی مرۆیی پێشكەشی خەڵكی وانكێ و دەوروبەری دەكرێت

وانكێ-KDP.info- لەسەر راسپاردەی (سەرۆك بارزانی) و بە چاودێری (مەسروور بارزانی)، دەزگای خێرخوازیی بارزانی گەورەترین كاروانی هاوكاریی مرۆیی و كۆمەك دەگەیەنێتە خەڵكی شارەدێی وانكێ و گوندە ئازادكراوەكانی دەوروبەری.
پاش ئازادكردنی شارەدێی وانكێ و ژمارەیەك گوندی دەوروبەری لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانەوە و بە هۆی بەردەوامیی شەڕ لەو دەڤەرە، ژمارەیەكی زۆری خەڵكی وانكێ و گوندەكانی دەوروبەری تووشی ئاوارەیی و دەربەدەری بوون، بۆ ئەو مەبەستە لەسەر راسپاردەی (سەرۆك بارزانی) و بە چاودێریی (مەسروور بارزانی)، دەزگای خێرخوازیی بارزانی گەورەترین كاروانی هاریكاریی مرۆیی دەگەیەنێتە شارەدێی وانكێ و گوندەكانی دەوروبەری، هاوكارییەكانیش بریتین لە دابەشكردنی (10.000) پارسێل (كارتۆن) خۆراك، كە بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی مانگی سووری ئیماراتی ئامادە كرابوو، هەروەها گەیاندنی (1000) سێتی تەندروستی و قاپ و قاچاخ، لەگەڵ گەیاندنی (26) تۆن خواردنی لەقوتوونراو، هەروەها (5000) دەستە جلوبەرگ و (5000) قەمسەڵە، لەگەڵ گەیاندنی بڕی (90.000) لیتر نەوت و سووتەمەنی، هاوكات بڕی (3) تۆن لە ئاوی خواردنەوەیان بەسەردا دابەش دەكرێت.
شایانی باسە، پاش ئازادكردنی بەشێك لە شنگال و چیای شەنگال لە ژێر دەستی تیرۆریستانی داعش، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەسەر راسپاردەی (سەرۆك بارزانی) و بە چاودێریی (مەسروور بارزانی) گەورەترین كاروانی هاوكاریی مرۆیی و پێداویستی زستانە كە پێك هاتبوو لە 32 ترێلە، گەیاندە پەناخوازانی سەر چیای شەنگال و دەوروبەری
زانكۆ محەممەد




