٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بازاڕی ناوەندیی هەولێر بۆ دراو و كاغەزە داراییەكان كرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بە چاودێری و ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر (نەوزاد هادی)، بازاڕی ناوەندیی هەولێر بۆ دراو و كاغەزە داراییەكان كرایەوە.

پارێزگاری هەولێر لە گوتەیەكیدا ڕایگەیاند، ئەو پێشڤەچوونەی ڕەوشی ئابووریی هەرێمی كوردستان و كردنەوەی بازاڕی ناوەندی ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەكان پێشەوەچوونێكی گرینگە. هیوایشی خواست هەولێری پایتەخت وەكو شارێك و سەنتەرێكی ئابووری لە ناوچەكەدا ببێتە سەنتەری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و دەروازەیەكی گرینگ بێت بۆ وڵاتان لەم بوارەدا.
پارێزگاری هەولێر ئەم پێشكەوتنەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە لە هەرێمی كوردستاندا سەقامگیری و ئارامی بوونی هەیە، جیا لەوەیش پارێزگاری هەولێر ستاییشی رۆڵ و خۆڕاگریی پێشمەرگە و خەڵكی هەرێمی كوردستانی كرد كە لە بەرانبەر داعش و تیرۆری جیهانیدا خۆڕاگرن و بەرگریكارن لە پێگەی مرۆڤایەتی و جیهانی، بۆ ئەمە هەرێمی كوردستان دەبێتە پێگەیەكی گرینگ لە جیهاندا بە تایبەت لەنێوەندە نێودەوڵەتییەكاندا.
كەنعان بەهادین

هەواڵی پەیوەندیدار