٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆبانی.. پێشمەرگە و شەڕڤانان سەر كەوتن.. گوندێك ئازاد كرا و 9 تەرمی داعشی لێ كەوتوون

سەرچاوە: KDP.info

كۆبانی-KDP.info- فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی‌ عەمید (موسڵەح زێباری) رایگەیاند، ئەمڕۆ پێشمەرگە و شەڕڤانان لە كۆبانی توانیویانە گوندێك ئازاد بكەن، هەروا گەڕەكی كانی كوردانیش رووبەرێكی كەمی ماوە بە تەواوەتی ئازاد بكرێت و نۆ كوژراوی تیرۆریستانی داعشیش هەن.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی‌ عەمید (موسڵەح زێباری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شەڕڤانان بە پشتیوانیی هێزەكانی پێشمەرگە توانییان گوندی تەرمك لە رۆژئاوای گردی مەشتەنوور و رۆژهەڵاتی رێگای حەلەب لە باشووری كۆبانی بە تەواوی لە تیرۆریستانی داعش پاك بكەنەوە و هەروا لە بەرنامەیشدایە كە گوندەكانی دیكەی ژێردەستیشیان ئازاد بكەنەوە.
(موسڵەح زێباری) دەشڵێت، زیانێكی زۆر بە تیرۆریستانی داعش كەوتووە و زیاتر لە نۆ لاشەی داعش كەوتوونەتە دەستی شەڕڤانان و پێشمەرگەوە، هەروا چەك و تەقەمەنییەكی زۆری تیرۆریستانی داعشیش دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی راشیگەیاند كە، "‌لە سنووری كانی كوردان شەڕڤانان و هێزەكانی پێشمەرگە لە پێشڕەویدان، تەنیا 100 مەتر ماوە بە تەواوی ناوچەكە ئازاد بكرێت، لەبەر ئەوەی شەڕی خانوو بە خانوو لەگەڵ داعش دەكەین، بۆیە پاككردنەوەی ئەو شوێنە لە تیرۆریستانی داعش كاتی پێویستە، بەڵام  لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو گەڕەكەیش ئازاد دەكەین".
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار