كورد خوێنی بۆ ڕاوەدوونانی داعش ڕشتووە.. دەبووایە بەشداری كۆنفڕانسەكەی لەندەن بووایە

ڕووسیا-KDP.info- (ڕووسیا تودەی) لە ڕاپۆرتێكی شیكاریدا بۆ پەیامەكەی سەرۆك (مەسعوود بارزانی) لەسەر بەشداریپێنەكردنی كورد لە كۆنفڕانسەكەی لەندەندا نووسیویەتی: ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕی داعش لە لەندەن كۆ بوونەوە بە بێ بەشداریپێكردنی كاندیدە هەرە سەرەكییەكەیان، كە زۆرترین شەڕی زەمینی دژی داعشیان كردووە كە كوردەكانی هەرێمی كوردستانن.
(ڕووسیا تودەی) لە ڕاپۆرتێكی شیكاریدا بۆ پەیامەكەی (سەرۆك بارزانی) لەسەر بەشداریپێنەكردنی كورد لە كۆنفڕانسەكەی لەندەندا ئاماژەی داوە، ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕی داعش لە لەندەن كۆ بوونەوە بە بێ بەشداریپێكردنی كاندیدە هەرە سەرەكییەكەیان، كە زۆرترین شەڕی زەمینییان دژی داعش كردووە كە كوردەكانی هەرێمی كوردستانن.
دواتر دێتە سەر پەیامەكەی (سەرۆك بارزانی) و لەو بارەیەوە نووسیویەتی، نیگەرانییەكان و توڕەبوونی (سەرۆك بارزانی) لە جێی خۆیەتی و جێی تێگەییشتنن، ئاخر ئەوان وا چەند مانگێكە بێ پسانەوە لە عێراق و سووریا شەڕی داعش دەكەن و، ئازایانە ناوچەكانیان پاراستووە، كۆنفڕانسیش لە كاتێكدا بوو كە ئەو ڕۆژە سەركەوتنێكی دیكەیان لە ڕۆژئاوای مووسڵ تۆمار كردبوو و 200 تیرۆریستی داعشیان كوشتبوو.
دەشڵێت، هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بە خوێنیان نرخی ئەو شەڕەیان داوە.
و: خالید ئەحمەد




