٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرچاوەیەكی باڵای سەربازی:پاكسازیی دوو گوند لە باشووری بەنداوی مووسڵ بە سەركەوتوویی ئەنجامدرا

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژهەڵاتی دیجلە ـــKDP.INFOـــ سەرچاوەیەكی باڵای سەربازی لە میحوەری ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی دیجلە، ڕایگه‌یاند، پاكسازیی دوو گوند لە باشووری بەنداوی مووسڵ بە سەركەوتوویی ئەنجامدرا.

سەرچاوەیەكی باڵای سەربازی لە میحوەری ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی دیجلە، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پاش ئەوەی لە ئۆپڕاسیۆنێكی بەرفراواندا لە 21ـی 1ـی 2015 لە میحوەری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای بەنداوی مووسڵ هێزی پێشمەرگە ناوچەیەكی بەرفراوانى لەدەستی تیرۆریستان ئازاد كرد، ئەمڕۆ  هێزی پێشمەرگەی كوردستان هەڵمەتێكی بۆ پاكسازیی هەر دوو گوندی شەهیە و عەماربێگ لە باشووری بەنداوی مووسڵ دەستپێكرد كە لە لایەن هێزی پێشمەرگە گەمارۆ درابوو.
ئه‌و سه‌رچاوه‌ باڵا سه‌ربازییه‌ گوتیشی: "لە ئەنجامی ئەم ئۆپڕاسیۆنەدا تیرۆریستانی داعش لەم دوو گوندە وەدەرنران و لەشەڕێكی قارەمانانەدا دەیان تیرۆریست بەدەستی پێشمەرگە كوژران و لاشەی 14 تیرۆریست لە گوندی شەهیە و لاشەی 5 تیرۆریستی دیكەیش لە گوندی عەماربێگ كەوتوونەتە دەستی پێشمەرگە و هەردوو گوند ئازاد كران.

هەواڵی پەیوەندیدار