٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەم حەفتەیە نرخی نوێی بەنزین دیاری دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _kdp.info_ سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بڕیارە ئەم حەفتەیە حکومەتی ھەرێم کوردستان کۆ بێتەوە و، بڕیار لەبارەی دابەزینی نرخی بەنزین بدەن.

سەرۆکی لیژنەی سامانە سورشتیەکان لەپەرلەمانی کوردستان، (شێرکۆ جەودەت) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیار بوو حەفتەی ڕابردوو ئەنجوومەنی باڵای نەوت و، غاز کۆ بێتەوە و، تێدا نرخی بەنزین دابەزێنێت، بەڵام حەفتەی ڕابردوو کۆ نەبووە و، ڕەنگە ئەم حەفتەیە ڕۆژێک بۆ کۆبوونەوە دیاری بکرێت و، کۆ ببنەوە و، نرخێکی نوێ بۆ بەنزین دیاری بکەن.
(شێرکۆ جەودەت) گوتیشی، داوامان کردووە کە کەمترین نرخ بۆ بەنزین دیاری بکەن، تەنانەت ئەگەر بتوانن نرخەکەی تەنیا تێچووی بەنزینەکە بێت، بەڵام ھیچ بژاردەیەکمان نەداوەتە حکوومەت و، خۆیان نرخی نوێ دیاری دەکەن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار