پارتی، سبه‌ی وه‌ڵامی گۆڕان و یه‌كێتی ده‌داته‌وه. بۆ به‌شداریكردنه له حكوومه‌تی خۆجێیی سلێمانی

سلێمانی _kdp.info_ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێت، بڕیاره سبه‌ی به فه‌رمی وه‌ڵامی پێشنیاره‌كانی گۆڕان و یه‌كیتی بده‌ینه‌وه بۆ به‌شداریكردن له حكوومه‌تی خۆجێیی سلێمانی و، وه‌ڵامه‌كه‌ش پاكێجێكی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت بۆ ئه‌و دوو لایه‌نه.
(دانای شه‌هید جه‌زا) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پاش سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و، یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، بۆ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارێزگای سلێمانیی پارتیی دیموكراتی كوردستان و، پێدانی پێشنیاره‌كان بۆ پارتی،پاش گفت‌وگو كردن و راوێژی نێوان وه‌فدی تایبه‌تی پارتیی دیموكراتی كوردستان بڕیار دراوه كه سبه‌ینێ واته ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رواری 25-1-2015 به فه‌رمیی وه‌ڵامی پێشنیاره‌كانی گۆڕان و، یه‌كیتی بدەینه‌وه بۆ به‌شداریكردن له حكوومه‌تی خۆجێیی سلێمانی .
پێوه‌ست به‌و پۆستانه‌ی كه بۆ پارتی پێشنیار كراون (دانای شه‌هید جه‌زا) گوتی: "چه‌ند پۆستێكمان پێ باشه و، تێبینیشمان له‌سه‌ر چه‌ند پۆستێكی دیكه هه‌یه، هاوكات پێشنیاری وه‌رگرتنی چه‌ند پۆستێكیشمان كردوه و، له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی داهاتوودا، به ته‌واوی وه‌ڵامی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و، یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ده‌ده‌ینه‌وه، بێگومان وه‌ڵامه‌كه‌ش پاكێجێكی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت بۆ ئه‌و دوو لایه‌نه".
ئارمان مه‌لازاده




