ماڵپەڕی پارتی، زانیاریی ورد لەسەر دۆخی شێواوی مووسڵ بڵاو دەكاتەوە

مووسڵ -KDP.INFOــ سەرچاوەیەكی باوەرپێكراو لە ناو شاری مووسڵ رایگهیاند، بارودۆخی ناو شاری مووسڵ زۆر خراپە و، ڕاكردنی خەڵك دەستی پێكردووە بۆ باشووری مووسڵ و، 385 تەرمی داعشیش گەیشتووەتەوە نەخۆشخانەكانی مووسڵ.
سەرچاوەیەكی باوەرپێكراو لە ناو شاری مووسڵەوە، بە ماڵپەری فهرمیى پارتیی دیموكراتى كوردستانى ڕاگەیاند: "بارودۆخی ناو شاری مووسڵ زۆر خراپە و، ڕاكردنی خەڵك دەستی پێكردووە بۆ باشووری مووسڵ و، 385 تەرمی داعشیش گەیشتووەتەوە نەخۆشخانەكانی مووسڵ.
ئهو سەرچاوەى ماڵپهرى پارتى گوتیشى: "لە 21/1/2015 تا 23/1/205 385 تەرمی تیرۆریستانی داعش، گەیشتووتە نەخۆشخانەكانی مووسڵ، لە ناو ئەو ژمارەیەشدا 67 تەرمى چەكداری بیانین. ئەمەش نیگەرانیی هاووڵاتیانی لێ كەوتووەتەوە و، بارودۆخی ناوشار تێك چووە وهاووڵاتیانی شاری مووسڵ لە گەرەكەكانی حەیعەرەب و، ڕەشیدیە و، چەند گەڕەكێكی دیكە بەرەو باكووری مووسڵ ڕادەكەن و، ماڵەكانیان بەجێ دەهێلن، بە جۆریك هاووڵاتیان لە پاراستنی ژیانی خۆیان دڵنیا نین و ناوچەكانیان بەجێ دەهێڵن.
ئەو سەرچاوەیە باسى لهوهش كرد: "گرووپی تیرۆریستی داعش، لە ئەمڕۆوە بڕیاری داوە مانگانە بڕێك پارە لە هەر خێزانێك وەربگرێت، كە لە 100 دۆلارە و تا 5000 دۆلار بەپێی بارودۆخی خێزانەكان دیاری كراوە، هیچ خێزانێكیش بۆی نییە پابەند نەبێت بەم بڕیارەوە، ئەگەرنا لیپسرینەوەی لەگەڵدا دەیكرێت.
دهشڵێت: "ئێستا هیچ جۆرە خزمەتگووزارییەكی وەكو (ئاو و كارەبا و بەنزین و غاز) بوونی نییە و، گرفتێكی گەورەی بەردەم هاووڵاتیانە، بۆیە بارودۆخی هاووڵاتیانی مووسڵ لە ئاستێكی زۆر خراپدایە.




