بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی هاوسەری کاک مستەفای قازی

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
برای بەڕێز کاک مستەفای قازی و بنەماڵەی بەڕێزی قازی لە مەهاباد
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی کوبرا خانمی قازی، هاوسەری کاک مستەفای قازی و دایکی شەهید عەلی قازی - مان پێ گەییشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە ئێوەی بەڕێز و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و خەڵکی نیشتیمانپەروەری شاری مەهاباد ڕادەگەیەنم و بەشداری خەمتانم.
لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە گشت لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
24ـی 1ـی 2015




