گفتوگۆی په‌سه‌ند كردنی بوودجه‌ی 2015 به‌رده‌وامه و، پێشبینیكراو نییه له‌م حەفتەیه‌كدا په‌سه‌ند بكرێت

بەغدا-KDP.info- ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت، تا ئێستاش گفتوگۆ له‌ناو لێژنه‌ی دارایی به‌رده‌وامه بۆ په‌سه‌ندكردنی بوودجه‌ی 2015، به‌ڵام پێشبینی ناكرێت له‌م حەفتەیه‌كدا بوودجه په‌سه‌ند بكرێت.
د. عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی، راگه‌یاند: "ئه‌مرۆش لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، گفتوگۆی له‌سه‌ر بوودجه‌ی 2015 عێراق كرد؛ بڕیاره تا دره‌نگانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گفتوگۆكان به‌رده‌وامیان هه‌بێت."
گوتیشی: "ده‌وڵه‌تی یاسا ڕێگره له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی پرۆژه‌كه، چونكه پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌بێت، ده‌سه‌ڵاتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بدرێته به‌غدا و، ئه‌و مافه له هه‌رێمی كوردستان بسێنرێته‌وه، خاڵی دووه‌م داوا ده‌كه‌ن گرێبه‌ستی نه‌وتی له ڕێگای به‌غداوه بێت، نه‌ك هه‌رێمی كوردستان، دواتر ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م داهاته‌كانی نه‌وتی بداته‌وه به‌غدا كه هه‌رێمی كوردستان له‌م خاڵه‌ی دوایی نكۆڵی ناكات و، ئاماده‌یه پاره‌ی فرۆشتنی نه‌وت بداته به‌غدا، به‌ڵام ڕازی نابێت ده‌سه‌ڵاتی هه‌نارده‌كردن و، گرێبه‌ستی نه‌وتی بدرێته به‌غدا، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات گفتوگۆكان بۆ بوودجه‌ی 2015 دوابكه‌وێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێشبینی ده‌كرێت حەفتەی داهاتوو پرۆژه‌بوودجه‌ی 2015 له په‌رله‌مانه‌وه ڕه‌وانه‌ی حكوومه‌ت بكرێت.




