٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ژمارەیەک کارگەی لەکارکەوتوو ساڵانە لەلایەن بانکی ڕافیدەین و ڕەشید سولفەیان پێ دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق (حاکم سەرحان سلێڤانی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند:"ژمارەیەک کارگەی لەکارکەوتوو ساڵانە لەلایەن بانکی ڕافیدەین و ڕەشید سولفەیان پێ دەدرێت و کارمەندەکانیشیان مووچەیان پێ دەدرێت "

(حاکم سەرحان سلێڤانی) گوتی: "ژمارەیەکی زۆری کارگە لە عێراق ھەیە و، ھیچ بەرھەمێکیان نییە و، مووچەیان پێ دەدرێت؛ ئێمە داوا دەکەین دابخرێن و، خانەنشین بکرێن، جگە لەوەش ژمارەیەکی زۆری کارگە ھەیە ساڵانە لەلایەن بانکی ڕافیدەین و ڕەشید سولفەیان پێ دەدرێت، ئەوەیش پێویستە دابخرێن، چونکە ھیچ سوودێکیان بۆ عێراق نییه‌."
ئەو پەرلەمانتارە ڕایشیگەیاند: "داوامان کردووە مەزارەکانی شیعەکان کە خەڵکێکی زۆر ساڵانە سەردانی دەکات و، داھاتیان زۆره‌ باجیان لەسەر دابندرێت، بۆ ئەوەی سوودی بۆ داھاتی ساڵانه‌ی عێراق ھەبێت."
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار