٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەوڵەتی قانوون لە کۆسپ دروستکردن بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی هه‌ولێر و بەغدا سەرکەوتوو نەبووه‌

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا _kdp.info_ پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، لیستی دەوڵەتی قانوون چەندین کۆسپی بۆ بەردەم ڕێککەوتنی نێوان ھولێر و، بەغدا دروست کردووە، بەڵام ئێمە وەکو پەرلەمانتارە کوردەکان ھەموویانمان لا داوە و، رێگەمان نەداوە سەرکەوتوو بن، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت پێش کۆتایی ئەم مانگە پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند بکرێت و، رێککەوتنەکەی نێوان ھەرێم و، بەغداشی وەکو خۆی تێدا جێگیر کراوە.

ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق (حاکم سەرحان سلێڤانی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ تا سبەی ڕاپۆرتی خۆیان تەواو دەکەن و، ئامادە دەبێت بۆ ئەوەی بەسەر ئەندامانی پەرلەماندا دابەشی بکەن بۆ ئەوەی دواتر لە کۆبوونەوەی پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت."
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی ڕونیشی کردەوە، لیستی دەوڵەتی قانوون کۆسپ بۆ بەردەم ڕێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا دروست دەکات و، ھەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی دەسه‌ڵاتەکانی وەزیری دارایی کەم بکەنەوە و، ھەموو دەسه‌ڵاتەکان بدەن بە سەرۆکوەزیران، بەڵام ڕێگەمان نەدا و، دەسه‌ڵاتەکانی وەک خۆی دەمینێتەوە."
ئەوەشی خستە ڕوو، جگە لەوەش دەوڵەتی قانوون داوای دەکرد کە نەوتی ھەرێمی کوردستان و، داھاتی خاڵە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان ھەموو بگەڕێندرێتەوە بۆ بەغدا، بەڵام ئێمە ئەمەمان ڕەت کردەوە و، پێمان ڕاگەیاندن ھەرێم تەنیا پابەندە بەو ڕێککەوتنە سیاسییەی ئیمزای کردووە و، ئەوەی دیکە بە ھیچ شێوەیەک قبووڵ ناکەین."
لەکۆتایی لێدوانەکەیدا گوتی، چاوەڕوان دەکرێت پێش کۆتایی ئەم مانگە پڕۆژەیاسای بوودجە پەسەند بکرێت.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار