پێشمەرگە لە باشیک ئاگری لە مۆڵگەکانی داعش بەر دا

باشیک _kdp.info_ فەرماندەی میحوەری باشیک دەڵێت، بەیانیی ئەمڕۆ، ھێزی پێشمەرگە مۆڵگەکانی داعشی لەسنوری باشیک بۆردوومان کرد و، ئاگری لە مۆڵگەکانیان بەر دا و، ژمارەیەک تیرۆریستیش داعش کوژران و بریندار بوون.
فەرماندەی میحوەری باشیک (حەمید ئەفەندی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بەیانیی ئەمڕۆ، داعش لە میحوەری باشیک ھەندێک جموجۆڵیان ھەبوو، بەڵام تۆپخانەکانی ھێزی پێشمەرگە مۆڵگەکانی داعشیان بۆردوومان کرد و، ئاگریان لە سێ ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر کە بۆمبرێژ کرابوون، بەر دا و تەقاندیانەوە."
(حەمید ئەفەند) گوتیشی: "جگە لەوە، ژمارەیەک چەکداریش کوژران و بریندار بوون، بەڵام ئامارەێکی تەواومان له بهردهستدا نییه."
بڵند ئیبراھیم




