٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نامەی سیناتۆرە ئەمەریکاییەکان بۆ عەبادی چی لێ كەوتەوە؟

سەرچاوە: KDP.info

کۆمەڵیک سیناتۆری ئەمەریکایی لە نامەیەکدا فشار دەخەنە سەر حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق، تاوەکو زووتر یارمەتییە مرۆیی و سەربازییەکان بگەیێنێتە هەرێمی کوردستان.
ماڵپەڕی (هیڵ) لە ڕاپۆرتێکدا پوختەی نامەکەی بڵاو کردووەتەوە، کە تیایدا هاتووە: "راستەوخۆ ئازار و، خراپیی دۆخی ژیانی ژن و، پیاو و، منداڵەکانی ئاوارەکانمان بیست، کە لە پەناگەکانی هەرێمی کوردستاندان، ئەوان دەناڵێنن بۆ پێدانی پێداویستیە سەرەتاییەکانیان لەوانە ئاو و، خواردن و، پێویستیە مرۆییەکانی تر، بۆیە داواتان لێ دەکەین پەلە بکەن لە گەیاندنی هاوکارییەکان بەبێ گوێدانە جیاوازیی نەتەوەیی و ئایین."
جێی باسە ئەو سیناتۆرانە لە هەردوو حزبی سەرەکی پێک هاتبوون. هەر لەو نامەیەدا بە بایەخەوە نووسیویانە کە یارمەتییە سەربازییەکانیش نابێ لای خۆیان گل بدرێنەوە و، دەبێت ئەوانیش بگەنە دەستی پێشمەرگە کە ڕۆڵێکی سەرەکیان هەیە لە شەڕی داعشدا و، شەڕ بۆ پاراستنی هەمووان دەکەن.
هەڵبەت ئەمەریکا تاوەکو ئێستا هاوکارییە سەربازیی و مرۆییەکان لە ڕێگای بەغداوە دەنێرێت و، نایشیانەوێت ئەو شێوازە دەسکاری بکەن، بەڵام زۆر گەرەکیانە کە هیچ رێگرییەک لە ناردنی یارمەتیەکان بۆ هەرێمی کوردستان نەکرێت و، لە گەیشتنیان دڵنیا بن.
سیناتۆرەکان دەڵێن ئەمەریکا بەدوای ڕێگەیەکدا دەگەڕێت کە دڵنیا بێت هاوکارییەکان بە زوویی دەگەنە هەرێمی کوردستان.
بەشێک لەو سیناتۆرانەی نامەکەیان ئیمزا کردووە ئەوانەن:
ڕۆن جۆنسن و، دیک دوربن و، مارکۆ ڕۆبیۆ و، جێنی شاهین و، ئێد مارکی و، کریستۆفەر کونز و تیم کاین.

و/ خالید ئەحمەد

هەواڵی پەیوەندیدار