٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ساڵحیە ئازاد كرا؛ نۆ تەرمی داعش کەوتە دەست پێشمەرگە

سەرچاوە: KDP.info

زوممار _kdp.info_ فەرماندەی فەرماندەیی دھۆک دەڵێت، ئەم بەیانییە ھێزی پێشمەرگە ھێرشی بردووەتەوە سەر تیرۆریستانی داعش و، گوندێکی دیکەیان ئازاد کرد؛ داعش نۆ تەرمیان لێ بەجێ ما و، چوار ئۆتۆمبێلیشیان لێ سووتا.
فەرماندەی فەرماندەیی دھۆک (شێخ عەلی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم بەیانییە، ھێرشێکیان کردووەتە بۆ سەر چەکدارانی داعش و، توانیویانە گوندی ساڵحیە ئازاد بکەن."
(شێخ عەلی) گوتیشی: "زیانی زۆر بە داعش گەیێندراوە و، لەکاتی ھەڵاتنیشیاندا فڕۆکە جەنگییەکان چوار ئۆتۆمبێلیان لێ سووتاندوونە."
ئەوەشی خستە ڕوو، جگە لەو زیانانە نۆ تەرمی چەکدارانی داعش لەو دەشتە کەوتووە.
فەرماندەی فەرماندەیی دھۆک ڕایشیگەیاند: "ئێستا شەڕەکە نیشتووەتەوە و، ھێزی پێشمەرگەش لەو گوندەدا جێگیر کراون."
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار