شا سەلمان، پاشا نوێیەکەی عەرەبستان بناسە

هەولێر- KDP.INFOبیبیسی لە ڕاپۆرتێکدا کورتە ژینامەیەکی شا سەلمانی باس کردووە؛ شا سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز، لە 31ـی کانونی یەکەمی 1935ـدا لە دایک بووە؛ لە ساڵی (1955ـەوە تا 1960 و، لە (1963ـیشەوە تا 2011، پارێزگاری ڕیاز بووە.
ساڵی 2011 ئەو کاتەی شازادە سوڵتان، وەزیری بەرگریی عەرەبستان کۆچی دواییی کرد، شا سەلمان جێی گرتەوە و بووە بە وەزیری بەرگری عەرەبستان.
کوڕەکانی شا سەلمان پۆست و پایەی گرنگی ناو دەوڵەتیان هەیە:
شازادە عەبدوڵلا جێگری وەزیری نەوتی عەرەبستانە.
شازادە فەیسەڵ پارێزگاری مەدینەیە.
شازادە سوڵتان سەرۆکی سەیرانەوانیی عەرەبستانە؛
شا سەلمان لە ماوەی (48) ساڵ کارکردنیدا لە پۆستی پارێزگاری ڕیاز، لە بواری ئاوەدانکردنەوە و، گەشەسەندندا کاری زۆری کردووە، بەپێی ڕاپۆرتەکەی بیبیسی بێت ئەو لە بیابانەوە ڕیازی کردووەتە شاری تەلاری بەرزبەرز و، زانکۆکان و، خواردنە حازربەدەستەکەی ڕۆژئاواییەکان.
هەروەها لەماوەی کارکردنیدا لە پۆستی وەزیری بەرگری، بێ سێودوو لەگەڵ هاوپەیمانان بەشداری شەڕی داعشی کرد.
شازادە سەلمان ئەو کاتەی شا عەبدوڵلای برای نەخۆش کەوتبوو، کاروباری وڵاتی دەبرد بە ڕێوە و، ئێستا کە 79 ساڵاانیەتی، بوو بە شای عەرەبستان.
شا سەلمان هەر لە ئێستاوە وەسیەتی کردووە، دوای خۆی زڕبرا بچووکەکەی واتە (موقرین کوڕی عەبدولعەزیز) بنیشێتە سەر تەخت.
و/ خالید ئەحمەد




