مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو مامۆستا ئەحمەد سەلام کرد

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو مامۆستا ئەحمەد سەلام
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆشنبیر و دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی، کەسایەتیی دیاری شاری سلێمانی، مامۆستا ئەحمەد سەلام - مان پێگەیشت. مامۆستا ئەحمەد سەلام لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا وەک کادیرێکی زیرەک و ڕۆشنبیر ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو و بەدرێژایی تەمەنیشی وەک ڕۆشنبیرێکی دڵسۆز خزمەتی گەلەکەمانی کردووە. خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی مامۆستا ئەحمەد سەلام بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک




