ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە ناو مووسڵ هەڵ کرا

مووسڵ-KDP.info-بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ئاشکرایکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو گەنج لە شاری مووسڵ ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان بەرز کردەوە.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، بەپێی زانیاریەکان کە لە مووسڵ بەدەست ئێمە گەیشتوون ئێوارەی ئەمڕۆ دوو گەنج ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان لە گردی گەراج شیمال لە باشووری مووسڵ بەرز کردەوە.
(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، ئەو دوو گەنجە دوای ئەوەی ئاڵای کوردستانیان لەو شوێنە بەرزکردەوە بەرە و گەڕەکی عەتشانە رۆیشتوون.
بڵند ئیبراھیم




