٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە 18 کیلۆمەتری ماوە بگاتە نێو تەلەعفەر

سەرچاوە: KDP.info

تەلەعفەر-KDP.info- فەرماندەی فەرماندەیی دھۆک دەڵێت، ھێزی پێشمەرگە ئەمڕۆ سەرکەوتنێکی دیکەی گەورەی تۆمارکرد، ئەویش ئەوە بوو رێگای نێوان تەلەعفەر بۆ مووسڵ کۆنتڕۆڵ کرد و ئیدی داعش ناتوانی ھاوکاری بۆ چەکدارانی لەو ناوچەیە رەوانە بکات.

فەرماندەی فەرماندەیی دھۆک (شێخ عەلی)بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:"ئەمڕۆ ھێزی پێشمەرگە ھێرشی بۆ سەر چەکدارانی داعش دەست پێکردوتوانی سێ گوند و و؛ سەربازگەی کەسک وکارگەی غاز و باڵاوگەی نەوت و رێگای نێوان مووسڵ تەلەعفەر کۆنترۆڵ بکەن و لە ئێستادا تەنھا 18کم ماوە بگەنە تەلەعفەر.
فەرماندەی فەرماندەیی دھۆک گوتیشی، لە ئێستادا ھێزی پێشمەرگە تاوەکو ناوچەی نێوان کەسک و مووسڵ رۆیشتوون و ئازادیان کردووە دەکەوێتە باکوری تەلەعفەر.
(شێخ عەلی )رونیشی کردەوە، ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی داعشیش کوژراون و چەند تەرمێکیشیان کەوتوونە دەست ھێزی پێشمەرگە.
ئەو فەرماندەیە راشیگەیاند، لە مەودوا داعش ناتوانی ھێزی وچەک و تەقەمەنی بۆ چەکدارەکانی تەلەعفەر رەوانە بکات، چونکە ئەو رێگایە لەلایەن ھێزی پێشمەرگە کۆنتڕۆڵکراوە و رێگەیان لێ گیراوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار