٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاگری پێشمەرگە گەییشتە مۆڵگەكانی داعش لەناو شاری مووسڵ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-سەرچاوەیەكی باڵای سەربازی لە میحوەری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای دیجلە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند کە، دوای ئەو سەركەوتنە مەزنانەی لە دوو ڕوژی ڕابردوودا بە دەست و بازووی پێشمەرگەی كوردستان لە نزیك بەنداوی مووسڵ تۆمار كرا، ئەمڕۆ هەینی 23ـی 1ـی 2015 ئاگری بۆردومانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان گەییشتە بنكەكانی داعش لەناو شاری موسڵ و تۆپخانە و هێزی مووشەكیی پێشمەرگە بە چڕی مۆڵگە و بارەگاكانی تیرۆریستانی داعشیان لەناو شاری موسڵ كە ناوەند و بارەگای سەرەكیی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشە بۆردومان كرد و زیانێكی گەورەیان بە تیرۆریستانی داعش گەیاند.

دەقی ڕاگەیێندراوی سەربازیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان
(ئاگری پێشمەرگە گەییشتە مۆڵگەكانی داعش لەناو شاری موسڵ)
دوای ئەو سەركەوتنە مەزنانەی لە دوو ڕوژی ڕابردوودا بە دەست و بازووی پێشمەرگەی كوردستان لە نزیك بەنداوی مووسڵ تۆمار كرا، ئەمڕۆ هەینی 23ـی 1ـی 2015 ئاگری بۆردومانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان گەییشتە بنكەكانی داعش لەناو شاری موسڵ و تۆپخانە و هێزی مووشەكیی پێشمەرگە بە چڕی مۆڵگە و بارەگاكانی تیرۆریستانی داعشیان لەناو شاری موسڵ كە ناوەند و بارەگای سەرەكیی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشە بۆردومان كرد و زیانێكی گەورەیان بە تیرۆریستانی داعش گەیاند. سەركەوتنی پێشمەرگە و ئاگربارانی ئەمڕۆی تۆپخانە و مووشەكی هێزەكانی پێشمەرگە ترسێكی گەورەی خستۆتە ناو دڵی تیرۆریستان و ورەیان زۆر بە توندی دابەزیوە.
جەماوەری خۆشەویستی كوردستان لەوە دڵنیا دەكەینەوە كە لەهەر شوێنێك داعشی لێ بێت و هەر مۆڵگە و بنكە و بارەگایەكیان كە لە هەر كوێ بێت لە ئاگری پێشمەرگە پارێزراو نابێت و دەستی پۆڵایینی پێشمەرگە تێكوپێكیان دەشكێنێت.
هەر لە درێژەی ئۆپڕاسیۆنی سەركەوتووی هێزی پێشمەرگە ئەمڕۆ 23ـی 1ـی 2015 پێشمەرگە قارەمانەكان توانیان گوندەكانی شندۆخا و قادسیەیش لە تیرۆریستانی داعش ڕزگار بكەن و زیانێكی گەورە بە تیرۆریستانی داعش بگەیێنن.
سەركەوتن بۆ پێشمەرگە و گەلی كوردستان.
شكست و سەرشۆڕی بۆ تیرۆریستان و دوژمنانی كوردستان.

سەرچاوەیەكی باڵای سەربازی لە میحوەری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای دیجلە
23-1-2015

 

هەواڵی پەیوەندیدار