ناوەران..پێشمەرگە ئەمیرێک و دەیان داعشی دیکەی کوشتوون

ناوەران-KDP.info-بەرپرسی قۆڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوەران (سەربەست تروانشی ) رایگەیاند، لەسەرلەبەیانی زووی ئەمڕۆ وە تا ئێستایشی لەگەڵدابێت، هێزەكانی پێشمەرگە بە بەردەوامی بۆردوومانی تیرۆرستانی داعش لە قۆڵی ناوەران دەکەن و، بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی بەردەستیشن ئەمیرێک و دەیان کوژراوی داعش هەن و؛ لە بۆردومانەکەیشدا بەردەوامیمان هەیە.
بەرپرسی لقی 9ی پارتیی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی قۆڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوەران (سەربەست تروانشی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، لەسەرلەبەیانی زووی ئەمڕۆ وە، بە چڕی هێزەكانی پێشمەرگە موڵگەكانی تیرۆرستانی داعشیان لە گوندی خۆرسیباد و بایبوخ و شەلالات بە چەكی قورس و جۆراوجۆر بۆردوومان کردوون و؛ تا ئیستایشی لەگەڵدا بێت لە بۆردومانەکە بەردەوامین.
بەرپرسی قۆڵی ناوەران دەشڵێت، بۆ یەكەمجارە هێزەكانی پێشمەرگەی کوردستان ماوەی چوار كاتژمێر لەسەریەک مۆڵگەكانی تیرۆرستانی داعش لە ناو شاری مووسڵ بۆردوومان بکەن و تا ئێستایش بەردەوامین.
(تروانشی) ئاماژەی بە زیانەكانی داعش كرد کە، ئەمیرێك و دەیان كوژراوی دیکەی داعش هەن، هەروا تیرۆریستان بریندارێکی یەکجار زۆریان هەن و، بەهۆی بۆردومانی پێشمەرگەیشەوە موڵگەیەكی زۆری تیرۆرستان خاپوور كراون .
نەشوان بەرزنجی




