قایمقامی مەخموور: سەرۆک بارزانی رۆحی بەرخودانی داوەتە سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە

مەخموور-KDP.info- قایمقامی قەزای مەخموور دەڵێت، (سەرۆك بارزانی) بە بەردەوامی چاودیری ناوچەی مەخمور و دەوروبەری دەكات و پاڵپشتییە مادی و مەعنەوییەکانی (سەرۆك بارزانی) رۆڵی زۆر گرنگ بوون، بۆ بوژانەوەی شارۆچکەی مەخموور لە دوای ئازادکردنییەوە..هەروا دەشڵێت، (سەرۆک بارزانی) رۆحی بەرخودانی داوەتە سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە.
قایمقامی قەزای مەخموور (ئیبراهیم شیخەڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، (سەرۆك بارزانی) بە بەردەوامی چاودیری ناوچەی مەخمور و دەوروبەری دەكات، تائیستا زیاتر لە چوار جار سەردانی بەرەكانی پێشەوەی روبەروبوونەوەی پێشمەرگەی كردووە لە مەخموور، كە پێشمەرگە چاوی بە (سەرۆك بارزانی) دەكەوێت زۆر گیانفیداتر و قارەمانانەتر دەبێت و رۆحی بەرخودانی داوەتە سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە، هەروەها پاڵپشتیە مادی و مەعنەویەكانی (سەرۆك بارزانی) رۆڵی زۆر گرنگی هەبووە لە سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە و بوژانەوەی شارۆچكەی مەخموور دوای ئازادكردنی لە چەنگی تیرۆرستان.
قایمقامی قەزای مەخموور رونیشی كردەوە: ل ەئێستادا رەوشی شارۆچكەی مەخموور و دەوروبەری زۆر ئارامە لە هەموو روێكەوە، خەڵك درێژە بە ژیانی ئاسایی خۆیاندەدەن و دامودەزگاكان دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن و تەواوی خزمەتگوزاریەكان پێشكەش بە هاوڵاتیان دەكەین، هێزەكانی پێشمەرگەش بە ورەیەكی پۆڵاینەوە لە ئامادە باشیەكی تەواودان لە ناوچەكە بۆ هەرجۆرە هێرشێك، هەروا تیرۆرستان زۆر هێرشیان كردووە، بەڵام تەواوی هێرشەكانیان نەزۆك بوون و تێكشكێندراون، چونكە سەنگەری بەرگری پێشمەرگە زۆر بەهێزە و داعش لە ناوچەی مەخمور و دەوروبەری زۆر لاواز بوون، هەرگیز تیرۆرستانی داعش دەستیان بە شاری مەخمور و دەوروبەری ناگات.
سەرباز واحد




