٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەپەلە..پێشمەرگە تەلەعفەری گەمارۆ داوە..چەندین گوندی دیکە ئازاد کران

سەرچاوە: KDP.info

زوممار-KDP.info-عەمید (كامل هەركی) لە فەرماندەی دهۆك رایگەیاند کە، هێزەکانی پێشمەرگە تەلەعفەریان گەمارۆ داوە و، چەندین گوندی دیکە لەو سنوورە ئازاد کران و؛ بەدەیان تەرمی داعش لە بەرەکانی جەنگدا کەوتوون.

عەمید (كامل هەركی) لە فەرماندەی دهۆك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند کە، هێزی پێشمەرگە ئەمڕۆ هەینی پێشڕەوی باشیان کرد و؛ توانیان لە سنووری تەلەعفەر گوندی قادسیەی سەروو، خواروو، گوندی ترین، کەسک و چواریانی کەسکێ بۆ تەلەعفەر و مووسڵ، ئازاد بکەن.
(كامل هەركی) گوتیشی کە، لەئێستادا زاڵین بەسەر سایلۆی وائیلیە و تەلەعفەریشمان گەمارۆداوە و  ناهێڵین تیرۆرستانی داعش دەربچن و رێگامان لێ بڕیون.
(هەركی) ئاماژەیشی کرد، بە دەیان لاشەی تیرۆرستانی داعش کەوتوون و، هەروا پێنج هێرشی ئۆتۆمبێلی خۆکۆژی مینڕێژکراومان لەناو بردوون و تێکمان شکاندوون.
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار