٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە بەرەکانی شەڕ رایان کردبوو.. داعش 84 چەکداری خۆی گوله‌باران کردن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەکی حیزبیی ئاگادار لە شاری مووسڵ ئاشکرای کرد، رێکخراوی تیرۆریستیی داعش زیاتر لە 80 چەکداری خۆی گوللەباران کردوون، کە لە شەڕی ئەم دواییەی لەگەڵ هێزی پێشمەرگەدا لە بەرەکانی شەڕ رایان کردبوو.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "لە شەقامی کۆماریی نزیک بینای پارێزگای مووسڵ، ئاڵای عێراق هەڵدرابوو، کە نەزانرابوو لەلایەن کێوە ئەو ئاڵایە بەرز کرابووەوە".

(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، کەتیبەکانی لەسێدارەدانی داعش 84 چەکداری خۆیان گوللەباران کردوون، کە لە بەرەکانی شەڕدا لە بەرامبەر هێزی پێشمەرگە لە سنووری بەنداوی مووسڵ هەڵاتبوون.

(رەجەب) راشیگەیاند، ئەو چەکدارانە سەرجەمیان عێراقی بوون و لە یەکێک لەسەربازگەکانی باشوری مووسڵ گوللەباران کراون.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار