٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خورماتوو.. میلیشیا شیعەکان لە ئاژاوەنانەوە بەردەوامن

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو دەڵێت، جارێکی دیکە میلیشیا شیعەکان لە خورماتوو ئاژاوەیان نایەوە و بازگەیان بۆ گرتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسیکلی کوردەکان دانابوو، دواتر شەڕەتەقە لە نێوان کورد و میلیشیا شیعەکان ڕووی دا و ئەگەر ئەم دۆخەیش چارە نەکرێت، مەترسیی زۆری بۆ داهاتووی ئەو شارە دەبێت.

بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو رائید (فارووق ئەحمەد)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ماوەیەکە لیژنەیەک بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسیکلی بێژمارە پێک هێندراوە و دوێنێ ئەو لیژنەیە دەستبەکار بووە و کۆمەڵێک ماتۆڕسیکل دەستبەسەر کراون، بەڵام میلیشیا شیعەکانیش بازگەیەکیان بۆ هەمان مەبەست دانابوو و باسیان لەوە کردبوو کە ماتۆڕسیکلە بێژمارەکانی کوردەکان دەگرن، چونکە گوایە پێشمەرگە بەس هیی تورکمانەکان دەگرن، ئەمەیش راست نییە و هیچ جیاوازییەک نەکراوە".
رائید (فارووق) گوتیشی، ئەو میلیشیا شیعانە ویستوویانە ماتۆڕسیکل لە پێشمەرگە و ئاساییش وەربگرن، بۆیە بووە دەمەقاڵە و شەڕەتەقە دروست بوو، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی نەبووە.
بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو راشیگەیاند، "هەر رێنمایی و بڕیارێک لە خورماتوو دەردەچێت، میلیشیا شیعەکان پێیەوە پابەند نابن و بڕوایش ناکەم هەر بڕیارێکی دیکەیش لە داهاتوودا دەربچێت، پێیەوە پابەند بن".
ئەوەیشی خستە ڕوو کە، ئەو دۆخە مەترسیی زۆری هەیە و لە داهاتوودا چارەکردنی ئەستەم دەبێت.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار