٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لەسەر لێدوانی ئەو دواییەی، عەبادی کەوتە ژێر ڕەخنەی وەزیری بەرگریی ئەمەریکاوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەنگی ئەمەریکا لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی (جاک هیگڵ)ـی وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لێدوانەکانی (عەبادی) بە ناڕاست زانیوە، کە گوایە ئەمەریکا و هاوپەیمانان هێواشن لە دابینکرندنی چەک و مەشقپێکردنی هێزەکانیان.

هیگڵ گوتی، "ئێمە هاوپەیمانەتییەکمان هەیە لە چوارچێوەی (60) وڵاتدا هاوکاری عێڕاق دەکەین، بەڵام پێم وایە پێویستە سەرۆکوەزیرانی عێڕاق کەمێک هۆشیارتر بێت لەو بارەیەوە".

(جاک هیگڵ) کە لە پنتاگۆنەوە وەڵامی (عەبادی)ـی دایەوە، بیری خستەوە کە ئەوان بە خێرایی داواییەکانی بەغدایان جێبە‌جێ کردووە، لە ناردنی (1500) مووشەکی (هێڵ‌فایەر) و (250) ئۆتۆمبێلی دژەمین و گوللەنەبڕ.
دەشڵێت، "ئێمە و هاوپەیمانان سەربازمان بۆ ناردوون بۆ مەشقپێکردنی هێزەکانی عێراق و پێشمەرگەی کوردستان، تا ئێستا سێ یەکەی ڕاهێنان لە کاردان و چوارەمینیش بەو زووانە ساز دەکرێت".
جێی باسە، ڕەخنەکانی (هیگڵ) دوای لێدوانەکانی (عەبادی) هات لە کۆنفڕانسەکەیدا لە لەندەن، کە داوای هاوکاریی سەربازیی زیاتر و خێراترکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی کردبوو.

و/ خالید ئەحمەد

هەواڵی پەیوەندیدار