پاشای سعودیە کۆچی دوایی کرد

سعودیە-KDP.info- بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، تەلەفزیۆنی سعودیە رایگەیاند: پاشا عەبدوڵا عەبدولعەزیز، پاشای ئەو وڵاتە بەیانی ئەمڕۆ لە تەمەنی 90 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
بە گوتەی راگەیاندەکانی سعودیە، ئەمیر سولەیمان بن عەبدولعەزیز، وەک پاشای ئەو وڵاتە هەڵدەبژێردرێت.
پاشا سولەیمان، پاشای نوێی سعودیە، زڕ برای پاشا عەبدوڵایە و تەمەنی 79 ساڵە.
پاشا عەبدوڵا لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا بەهۆی بوونی ئیلتیهاب لە سییەکانیدا، لە نەخۆشخانە خەوێنرابوو.
تەلەفزیۆنی حکوومەتی سعودیە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بڵاوکردنەوەی بەرنامەکانی راگرت و بە هۆی کۆچی دوایی پاشاکایانەوە دەستیان بە بڵاکردنەوەی قورئان خوێندن کرد.
و/ خالید ئەحمەد




