نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین بەریتانیا چەکی قورس بە پێشمەرگە بدات..شارەداری لەندەن: خوازیاری پێوەندی پتەوترین لەگەڵ هەرێم
هەولێر-KDP.info-سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) لە پێشوازی شارەداری لەندەن رایگەیاند کە، هیوادارین بەریتانیا چەکی قورس بە پێشمەرگە بدات..لای خۆیشەوە شارەداری لەندەن جەختی لە پتەوترکردنی پێوەندی وڵاتەکەکی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22-1-2015، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، (نێچیرڤان بارزانى) پێشوازى له (بۆریس جۆنسۆن) شاره‌دارى له‌نده‌ن و شاندێكى یاوه‌رى كرد له نه‌دیم زه‌هاوى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا و ژماره‌یه‌ك له پیاوانى كارى به‌ریتانى، پێكهاتبوون.
له دیدارێكدا شاره‌دارى له‌نده‌ن خۆشحاڵیى خۆى به‌م سه‌ردانه و به پێشكه‌وتووییى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ڕایگه‌یاند ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ده‌یبینێت، زۆر له‌وه زیاتره كه پێشبینى ده‌كرد. بۆ ئه‌مه‌ش وێڕاى پیرۆزبایى له خه‌ڵك و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستخۆشى له سه‌ركه‌وتن و پێشڕه‌وییه به‌رده‌وامه‌كانى پێشمه‌رگه كرد و نیگه‌رانى و هاوخه‌میى خۆى بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و قوربانیان ده‌ربڕى.
هه‌روه‌ها ستاییشى پێشمه‌رگه‌ى كرد و گوتى: خه‌ڵكى به‌ریتانیا به بایه‌خه‌وه سه‌یرى سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن كه ئازایانه به‌ره‌نگارى تیرۆرستانى داعش بوونه‌ته‌وه و دووپاتى كرده‌وه مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر له سنووره‌كانى ئه‌م ناوچه‌یه چوونه‌ته ده‌ره‌وه و بۆ ئه‌ورووپا و به‌ریتانیاش هه‌ڕه‌شه‌ن. باسى له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى سه‌ربازگه‌یه‌كى به‌ریتانیش كرد كه مه‌شق و ڕاهێنان به پێشمه‌رگه ده‌كات و خۆشحاڵیى خۆى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان ئه‌فسه‌رانى به‌ریتانى و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه نیشان دا و هیواى خواست هاوكاریى باشترى پێشمه‌رگه بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر تیرۆرستاندا سه‌ربكه‌وێت.
شاره‌دارى له‌نده‌ن جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه به‌ریتانیا و شاره‌داریى له‌نده‌ن، خوازیارى بنیاتنانى په‌یوه‌ندیى به‌هێز و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، بۆیه حكوومه‌ت و كه‌رتى تایبه‌تى وڵاته‌كه‌ى هان ده‌دات كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ن و له هه‌موو بواره‌كاندا په‌ره‌یان پێ بده‌ن.
لاى خۆیه‌وه سەرۆکوەزیرانی کوردستان، (نێچیرڤان بارزانى) سوپاسى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و ئه‌م سه‌ردانه‌ى به هه‌نگاوێكى باش بۆ له‌نزیكه‌وه بینینى بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها ستاییشى كۆمه‌كه مرۆیى و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانى به‌ریتانیاى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و به‌بیرى هێنایه‌وه كه خه‌ڵك و حكوومه‌تى به‌ریتانیا له نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردووش‌دا، هاوكاریى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه و به یارمه‌تیى ئه‌وان سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه.
سه‌رۆكوه‌زیران هه‌روه‌ها هیواى خواست كه بۆ هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو و له‌پێناو سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه و نه‌هێشتنى تیرۆر، به‌ریتانیا هاوكاریى زیاترى هه‌رێمى كوردستان بكات و له دابینكردنى پێداویستییه‌كانى پێشمه‌رگه و هاوكاریى سه‌ربازیى و چه‌كى قورس‌دا، یارمه‌تیى هه‌رێمى كوردستان بدات. خواستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا له هه‌موو بواره سیاسى، ئابوورى، كه‌لتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا و بۆ سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌كانى به‌ریتانیا، دووپات كرده‌وه.




