٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هاتوچۆی هەرێم چەند بڕیارێك بۆ شوفێران و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل گەڵاڵە دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان لیوا (ڕزگار عەلی) دەڵێت، چەند بڕیارێك بۆ پێشخستنی رەوشی هاتوچۆ گەڵاڵە كراون. ڕوونیشی دەكاتەوە كە، بڕیارە مۆڵەتی شوفێری و ساڵیانەی ئۆتۆمبێل بكرێنە ئەلیكترۆنی، ئامانجیش لەو كارە كەمكردنەوەی رۆتین و ئاسانكارییە بۆ هاووڵاتیان بە تایبەت لە كاتی نوێكردنەوەی مۆڵەتی شوفێری و ساڵیانەدا.

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان لیوا (ڕزگار عەلی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راِگەیاند، چەند بڕیارێك بۆ پێشخستنی رەوشی هاتوچۆ گەڵاڵە كراون و بڕیارە مۆڵەتی شوفێری و ساڵیانەی ئۆتۆمبێلیش بكرێنە ئەلیكترۆنی.
لیوا (ڕزگار) گوتیشی، "چاوەڕوان دەكرێت لە رێنماییەكاندا پێدانی مۆڵەتی شوفێرییش چەند گۆڕانكارییەكی تێدا بكرێـت، چونكە لە پێدانی مۆڵەتی شوفێریدا جیاوازی لە نێوان هەولێر و سلێمانیدا هەیە، ئەو مۆڵەتەی لە هەولێر دەدرێت كە سیستەمی كۆریاییە، لە سلێمانی و چەندین شوێنی دیكە نییە، بۆیە ئەوە رێك دەخرێت".

لیوا (ڕزگار عەلی) ڕوونیشی كردەوە، رێنمایی نوێ بۆ نووسینگەكانی فێربوونی شوفێری دەردەكەن و دەبێت نووسینگەی فێربوونی شوفێری بە كوالێتی بەرز و ستانداردی جیهانی هاووڵاتیان فێری لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بكەن، بۆ ئەوەیش رێنمایی تازە دەردەكرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم دەشڵێت، تابلۆی ئۆتۆمبێلە حكوومییەكان دەگۆڕدرێت و تابلۆی سەرجەم ئۆتۆمبێلەكانی هەرێمی كوردستانیش یەك دەخرێن و نوێ دەكرێنەوە.
لیوا (رزگار) جەخت دەكاتەوە كە، لە رێگەی جێبەجێكردنی ئەو بڕیار و رێنماییانەوە، مەبەستیانە رەوشی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان بە گشتی باشتر بكرێت بۆ ئەوەی قوربانیی رووداوەكانی هاتوچۆ كەمتر بكرێنەوە.
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار