٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە مەخموور و گوێڕ داعش 400 تەرمی لە گۆڕەپانی جەنگدا کەوتوون

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.info- جێگری سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ مەخموور (د. ئاراس حەسۆ میرخان) دوا زانیارییەكانی پێوەست بە میحوەری مەخموور-گوێڕی خستە ڕوو كە لەوەتەی لەو میحوەرە پێشمەرگە قارەمانەكان گورز لە داعش دەوەشێنن، 400 تەرمی داعش لە گۆڕەپانی جەنگ كەوتوون، ئەمە وێڕای چەندین زیانی دیكە كە بەریان كەوتووە.

جێگری سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ - مەخموور (د. ئاراس حەسۆ میرخان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، لەوەتەی شەڕی داعش لە مانگی ئابی رابردوودا دەستی پێ كردووە، تاوەكو ئێستا 400 تەرمی داعش لە گۆڕەپانەكانی شەڕ لەو میحوەرە كەتوونەتە دەست هێزەكانی پێشمەرگە، ئەو تەرمانەیش خەڵكی بیانی و عێراقین.

(ئاراس حەسۆ میرخان) گوتیشی، جگە لە بەجێهێشتنی 400 تەرم دەیان و سەدان تیرۆریستی دیكەی داعش كوژراون، تەنانەت لە ماوەی مانگێكدا بە چەكی میلان هێزی پێشمەرگە 10 تانك و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی خۆكوژیی داعشی تەقاندوونەتەوە.
جێگری سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ – مەخموور ئەوەی خستە روو كە، لە 9 هێرشدا بۆ سەر داعش پێشمەرگە لە هەموویاندا سەركەوتوو بووە، بەڵام داعش لە 7 هێرشدا لە هەموویاندا شكستی خواردووە.
گوتیشی، "خەڵكی خۆمان دڵنیا دەكەینەوە كە هێزی پێشمەرگە زیانی وای لە داعش داوە ئەوان جورئەت ناكەن دەست بۆ هێزی پێشمەرگە ببەن، هەروەها لە توانای ئێمەدایە زیاتر لەوە راوەدوویان بنێین بەو مەرجەی فەرمانی (سەرۆك بارزانی)ـمان پێ بێت".
یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار