٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شنگال.. سەركەوتنی پێشمەرگە داعشی لە هێرشبردن وەستاند

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- بەرپرسی میحوەری شنگال دەڵێت، سەركەوتنی هێزەكانی پێشمەرگە لە قۆڵی وانكێ‌ و زوممار، راستەوخۆ پیلانی تیرۆریستانی داعشی لە هێرشبردنەوە بۆ بەرگریكردن گۆڕی. جەختیشی كرد كە، تۆپخانەكانی هێزی پێشمەرگە بۆردوومانی تیرۆریستانی داعشیان كردووە.

بەرپرسی میحوەری  شنگالی هێزی پێشمەرگە عەمید (بارام عەریف یاسین) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، هێزەكانی پێشمەرگە لە ئامادەباشیدان لە سەنگەرەكاندا و ئەمڕۆیش شەڕی هاوەن و دۆشكە لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لەناو شنگال هەبوو، هێزەكانی پێشمەرگەیش مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش دەكوتن، هەرچەندە ئاماری تەواو لە بەردەستدا نییە لە كوژراوی تیرۆریستانی داعش، بەڵام زیانی زۆریان پێ گەییشتووە.
لەبارەی ئەو سەركەوتنی هێزەكانی پێشمەرگەوە عەمید (بارام) دەڵێت، لەگەڵ سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە لە قۆڵی وانكێ‌ و زوممار و ئاسكی مووسڵ، راستەوخۆ پیلانی تیرۆریستانی داعش لە هێرشبردنەوە بۆ بەرگریكردن گۆڕا، لە ئێستایشدا خەریكی دروستكردنی سەنگەر و كونكردنی خانوو و مینڕێژكردنی شوێنەكانن و ناتوانن هێرش بكەن.
ئەو بەرپرسەی میحوەری شنگال ئەوەشی باس كرد، تیرۆریستانی داعش دەستیان بە تەقاندنەوەی ئەو خانووانەی كردووە كە بۆ هاووڵاتیان دروست كرابوون، ئەم كارەیشیان لە بێورەیی و داخلەدڵییانە، چونكە دەزانن كە زۆری نەماوە پێشمەرگە بە تەواوەتی شنگال ئازاد بكات.
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار