٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دیسانەوە كردەوە تیرۆیستییەكان لە خورماتوو دەستیان پێ كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info- لە شارۆچكەی خورماتوو، هەرچەندە بۆ ماوەیەك ناوچەكە ئارامیی بەخۆیەوە بینی، بەڵام دیسانەوە كردەوە تیرۆریستییەكان ڕوویان لە زیادبوون كردەوە و لە ماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا چوار كەس كوژراون و كەسێكیش رفێندراوە.

لەو بارەیەوە بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو رائید (فارووق ئەحمەد) تایبەت ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە تاوەكو ئەمڕۆ، لە شارۆچكەی دووزخورماتوو، چوار كەس بە چەكی بێدەنگ كوژراون كە دوایینیان بەیانیی ئەمڕۆ بووە و هەموو كوژراوەكانیش بە ڕەگەز عەرەب و توركمانن، هاوكات كەسێكیش ڕفێندراوە و شەش بۆمبیش تەقێندراونەتەوە.

رائید (فارووق) گوتیشی، هەرچەندە لە دوای كوشتنی مامۆستا ئایینییەكەوە كە بە هۆیەوە خۆپێشاندان كرا و لایەنەكان كۆبوونەوەیان ئەنجام دا و بڕیار درا ئیتر چەكدارە شیعەكان كەس دەستگیر نەكەن و نەڕفێنن و بەشداریی پشكنینی ماڵان و لێكۆڵینەوە نەكەن، بۆیە پاش ئەوە بۆ ماوەی نزیكەی 10 رۆژ ناوچەكە ئارامیی بە خۆیەوە بینی، بەڵام دیسانەوە كردەوە تیرۆریستییەكان دەستیان پێ كردووەتەوە و رۆژانە تاوانی جۆراوجۆر لە ناوچەكەدا ئەنجام دەدرێن.
كاروان جاف  
 

هەواڵی پەیوەندیدار