له بوودجه‌ی 2015ـدا به‌شه پاره‌یه‌ك بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان ده‌كرێت

هەڵەبجە _kdp.info_ به‌رپرسی لقی 12ـی پارتی لە هه‌ڵه‌بجه دەڵێت، له بوودجه‌ی ساڵی 2015 بڕه‌پاره‌یه‌ك بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان ده‌كرێت؛ دەیشڵێت، داوایان له ئه‌ندامانی كورد كردووە له به‌غدا، كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بوودجه‌یه‌ك له به‌غداوه بۆ ئه‌و شاره دیاری بكرێت.
فازڵ به‌شاره‌تی، به‌رپرسی لقی 12ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "داوا ده‌كه‌ین كه حكوومه‌ت و، ئه‌ندامانی خۆمان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه بوودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له به‌شه بوودجه‌ی ساڵی 2015 دیاری بكرێت، چونكه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به به‌راورد له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه پێویستییەکی زیاتری به پاره هه‌یه، به حوكمی ئه‌وه‌ی كه تازه كراوه‌ته پارێزگا؛ ته‌شكیله‌ی ئیداره‌ی پارێزگا ته‌واو كراوه كه به داخه‌وه به‌هۆی مقۆمقۆی براده‌رانه‌وه ده‌ستبه‌كار نه‌بووه، به‌ڵام بوودجه‌كه‌ی گرنگتره له ته‌شكیله‌ی ئیداره، چونكه ده‌توانین باشتر خزمه‌تی هاووڵاتیانی پێ بكه‌ین.
بەشارەتی گوتیشی: "وه‌ك پارتی زۆر پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه ده‌بێت هه‌ڵه‌بجه بوودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ دیاری بكرێت و، به‌غدایش پاره‌ی دیاری كرا‌و بۆ ئه‌و پارێزگایه دابین بكات، له‌كاتێكدا حكوومه‌تی هه‌رێم پێیان گوتووینە تا به‌غدا بوودجه‌کە په‌سه‌ند نه‌كات، ئه‌مان ناتوانن هیچ بوودجه‌یه‌ك بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان بكه‌ن، به‌ڵام كه بوودجه‌ی به‌غدا په‌سه‌ند كرا، ئه‌و كاته به‌شی شاری هه‌ڵه‌بجه‌شی تێدا ده‌ستنیسشان ده‌كرێت".
به‌رپرسی لقی 12 ده‌شڵێت:"بوودجه‌ی 2015 كه هات شموولی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات، چونكه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و، حكوومه‌ت و، په‌رله‌مانه‌وه ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر دراوه، بڕیاری ئیداریی بۆ ده‌رچووه و، ده‌بێت بوودجه‌كه‌یشی بۆ دیاری بكرێت."
كارزان هه‌ورامی




