ئاژاوەکەی یەمەن وا خەریکە نەمێنیت

هەولێر-KDP.INFO- بەپێی هەواڵێکی بەشە ئینگلیزییەکەی کەناڵی جەزیرە، سەرۆکی یەمەن و حوسییەکان گەیشتوونەتە ڕێکەوتن، لە ڕێکەوتنەکەدا حوسییەکان لەو شوێنانەی پایتەخت کە داگیریان کردبوو، دەکشێنەوە.
لە هەواڵەکەدا هاتووە، دوێنێ چوارشەممە ئۆپۆزسیۆنە شیعەکانی یەمەن ڕازی بوون کە باڵەخانەکەی سەرۆک و دامەزراوەکانی تری دەوڵەت چۆڵ بکن، بەو مەرجەی لە دەسەڵات بەشیان بدەنس.
ئەو ڕازیبوونەی حوسییەکان دوای ئەوە هات، کە سەرۆکی یەمەن لێدوانێکی بڵاو کردەوە و، گوتی: حوسییەکان مافی بەشداریی خزمەتکردنیان هەیە لە پایەکانی دەوڵەت و، دامەزراوەکانی تردا، هەوەها ئەو دەستوورە دەستکاری دەکەین کە سەرچاوەی کێشەکانە،.
لە لێدوانەکەی سەرۆکدا هاتووە: دەستووری وڵات قابیلی دەسکاریکردنە؛ هەروەک داوایشی کردبوو کە قوتابخانە و، زانکۆکان و، دامەزراوەکانی تری وڵات با بگەڕێنەوە سەر کاری خۆیان.
لە هەواڵەکەی جەزیرەدا هاتووە سەرۆکی یەمەن و بەرپرسێکی حوسییەکان بەو مەبەستە پێکەوە دانیشتوونە و، ڕێکیش کەوتوونە.
سەرەنجام حوسییەکانیش ڕازی بوون لە هەموو دامەزراوەکان بکشێنەوە و، سەربەڕێوەبەری پاسەوانەکانی سەرۆکایەتییش بەرەڵا بکەن.
و/ خالید ئەحمەد




