له ده‌وروبه‌ری به‌نداوی مووسڵ، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان مۆڵگه و باره‌گه‌كانی داعش بوردومان ده‌كه‌ن

مووسڵ _kdp.info_فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له نزیكه‌ی به‌نداوی مووسڵ ڕایگه‌یاند: هه‌ر ئێستا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به خه‌ستی مۆڵگه و باره‌گاكانی داعش دەکوتن و، تا ئێستاش به گوێره‌ی زانیارییه‌كان 13 چه‌كداری داعش كوژراون و ژماره‌یه‌كیشیان لێ بریندار بوون.
ڕائید (سه‌ردار عه‌زیز) له به‌نداوی مووسڵەوە، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له ده‌وروبه‌ری به‌نداوی مووسڵ ڕووبه‌رێكی زۆر له تیرۆرستانی داعش خاوێن كرایه‌وه، هه‌ر ئێستا له‌و شوێنانه‌ی داعش ماون فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به خه‌ستی دەیانکوتن و، تا ئێستاش 13 چه‌كداری داعش به هۆی ئه‌و بوردومانه‌وە كوژراون و، ژماره‌یه‌كیشیان لێ بریندار بوونە و، بریندار و كوژراوه‌كانیشیان بۆ مووسڵ ده‌گوازێته‌وه."
ڕابین شێروانی




